دەستبەسەرکردنی ۱۷راوچی لە شارەکانی پاوە و شنۆ 

0
720

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان،لە دە رۆژی رابردوودا ۱۷کەس بە بەهۆی راوکردنی نارەواوە لە شارەکانی پاوە و شنۆ دستبەسەرکراون.

بەپێی هەواڵی گیشتوو بەماڵپەڕی ژینگەوان و بە پشت بەستن هەواڵدێریەناوخۆیەکان رۆژ شەنبە رێکەوتی ۱۰ی بەفرانبار لە شاری شنۆ چوارکەس کە چەندین وێنەی خۆیان لە کاتی راوکردندا لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کردەبووە کە دەرخەری ئەوە بووە کە یازدە کەو چەندین کەروێشیکیان کۆشتووە لە لایە مەمۆرانی پاراستنی ژینگەی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.کەلە کاتی دەستبەرکردنیاندا دوو چەکی پێنج تیرو یەک چەکی دووڵۆلی راوی پێ بووە.

لەلایەکیتەر لە شاری پاوە ۱۲کەسیتر بەهۆی راوی نارەوا دەستبەر کراون.سەروکی ئیدارەی ژینگە پارێزانی پاوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ سایتی هەزار ماسۆلە رایگەیاندبۆ کە دوابەدوای چەندین جار نارەزایەتی هاوەڵاتیان و هەولی بەردەوای مەمۆرانی ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری پاوە دڵنیا بوون لەکاری ئەو کەسانە دیتنی چەندین کەسیان لەکاتی راوکردندا کە لاشەی دوو کەڵە کێوییان پێ بووە ئەو کەسانە دستبەسەر کراون.

شایەنی باسەکە هەر ۱۷کەسە لە لێکولینەوەکانی ئیداری ژینگە پارێزی دانیان بە کردەوەی خۆیانیادا ناوە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا کە فەسلی جووت بوونی کەڵەکێویەکان بە رێژەیەکی بەرچاو راوی بزنەکێویەکان زیادی کردووەو کە ئەمەش نارەزایەتی هاوەلاتیان و ئەنجۆمەنە ژینگە پارێزیەکانی لێ کەوتووەتەو.