هەڵمەتی شکاندنی ١٥٠٠ نێرگەلە لە سنە

0
958

زیاتر لە ١٥٠٠ نێرگەلە لە گۆڕەپانی گازی شاری سنە شکێندران.
بەپێی راپۆڕتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە شاری سنە هەڵمەتێکی دژ بەجگەرە و نێرگەلە کێشان بە بەشداری خۆڕشکی کۆمەڵێک خەڵک و وەرزشوانان ئەو شارە بە درۆشمی نا دووکەڵ بەڵێ بۆ سەڵامەتی بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ۹ی بەفرانباری لەلایەن خەڵکی خۆرسک و کۆمەڵێ وەرزشوانی شاری سنە زیاتر ۱٥۰۰ نێرگەلەین لە گۆرەپانی گازی ئەو شارە بە هاوکاری کومەڵێ لە ماموستاکانی زانکۆیی علووم پزشکی تێک شکێنداران.

شاینی باسە ئەم نێرگەلانە بەهاوکاری شارەوانی شاری سنە و زانکۆیی علووم پزشکی کۆ کرابوونە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوو کەلەلایەن هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە مادە هۆشبەرەکان بەشێویەکی بەربڵاو لە کوردستانی رۆژهەلات بڵاو دەبێتەوەو کە بەشێکی زۆری لە لاوانی کوردستانی گیرودەی مادە هۆشبەرەکان کردووە.

sne