بەپێی راپۆرتی ماڵپەری ژینگەوان بە پشت بەستن بە هەواڵە ناوخۆیەکان ساڵانە بەهۆی بڕینی دارەكانی زاگرۆس، نزیكەی 1میلیۆن میتری دار دەكرێتە خەڵووز،و ئەمساڵێش زیاتر لە چەند میلیۆن هێكتار لە دارەكانیان بڕێوەتەوە.
، مەجید تەوەكولی، ئەندامی هەیئەتی زانستیی ناوەندی توێژینەوەو سەرچاوە سرووشتییەكانی لۆڕستان دەڵێ: ئەم دارانە بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی دەبڕدرێن. بە قسەی ناوبراو لێڕەوارەكانی زاگرۆس سەرچاوەی دابینكردنی داری سووتەمەنیی ڕێژی بۆ سەد80حەشیمەتی ئێرانن و دەبێت كە ببڕدڕێتەوە.
تەوەكولی لە درێژەدا دەڵێ: دارەكانی زاگرۆس بەهۆی پەڕاندنی لق و پۆپو سەرچلەكانیان لە شێوازی سەرەكیو سوورشتیی خۆیان دەرچوونو زۆربەیان كورتنو كۆتەرەیان زۆرە، هەر بوویە پێویستە لە ببڕدرێنەوە.
داربەڕوو لە زۆرترین و گرینگترین جۆرەكانی دار لە ناوچەی زاگرۆسە. دارستانە بەڕووەكانی زاگرۆس لە پارێزگای ورمێدەستپێدەكەن و تا10پارێزگای دیكە وەك كرماشان، ئیلام، لۆڕستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، كۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد، خووزستان و فارس درێژەیان هەیە.