خاوێن کردنەوەی ئەشکەوتی کەرەفتوو لە شاری دیواندەرە

0
779

ئەشکەوتی مێژووی کەرەفتوو لە شاری دیواندەرە ڕۆژی هەینی لە لایەن کۆمەڵێک لە لاینگرانی ژینگە پارێزیەوە خاوێن کرایەوە.
لەم چالاکیەدا کە بە درووشمی”بەرەو جیهانی بوونەوەی کەرەفتوو”بەڕێوە چوو،پارێزگاری دیواندەرە خوازیاری ناساندنی زیاتری ئەشکەوتی کەرەفتوو بە خەڵکی ناوخۆ و دەروەی وڵات لە ڕێگەی میدیاکان و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی زانستی و پسپۆڕانە بوو.
ئەو وتی:کۆبوونەوەی زانستی ئەشکەوتی کەرەفتوو لە مانگی بانەمەڕی ساڵی95بەڕێوە دەچێ.
کۆڕی ژینگە پارێزی”پاراستنی سرووشت”ی سەقزیش بە بانگهێشت کردنی خەڵک لە داوێنی کێوی “جاقل”ی ئەم شارە،دەستیان کرد بە ناشتنی نەمام.
لەم بەرنامەیەدا کە زیاتر لە50کەس لە ئەندامانی ئەم مەکۆیەو لاینگرانی سرووشت بەشداریان بوو،ئەوان لە پێشدا کێوەکەیان لە زبڵ خاوێن کردوە ودوایە بە هەڵقەندنی زەوین نەمامیان بەخشی بە سرووشت.
هەروەها مەکۆی”ژینگە پارێزان”ی شاری سەقز لە دانیشتنێکدا لە گەڵ لاینگرانی ژینگە پارێزیکۆمەڵێک لە ئەندامانی بیچمە وەرزشیەکان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی20ی ڕەشەمە پێنج هەزار عەسڵە نەمام لە داوێنی کێوی جاقل دەنێژن.
کێوی جاقڵ لەم ساڵانەی ڕابردوودا لە شوێنگە سەرەکیەکانیخەڵکی سەقز بۆ کۆنەوەردی بووە کە لە ئێستادابەشێکی کراوە بە مەسکەنی مێهرو خەڵک بەشێوەی خۆمەش هەرساڵە بۆ زیندوو کردنەوەی سرووشتی ئەم کێوە،دەست دەکەن بە چاندنی نەمام.