بە رێوە چۆنی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری بانە

0
692

بە هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، خەڵکی ژینگە دۆستی شاری بانە بانە بەهاوکاری ەنجۆمەنی( پاژین)ی ئەو شارە هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان بە رێوە بڕد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱٥ی ڕەشەمەی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەمام چاندن و بە هیمەتی ئەنجومەنی پاژینی بانە بەشداری ناوندە مەدەنیەکان و بەرپرسانی شار و کەسایەتیە ئەدەبی و شاخەوان و جەماوەری شاری بانە و باخچەی ساوایان،هەڵمەتی چاندنی نەمام لە شاری بانە بەڕێوەچوو.

شایانی باسە کە لەو رێورەسمەدا لە لایەن منداڵانی باخچەی ساوایان دوو سروود سەبارەت بە خۆشەویستی بۆ ژینگە چەند پارچە موسیقایەک لە لایەن بەهرەمەند و بێهرۆز رەعنایی پێشکەش کرا .

برگەی کۆتایی رێوەرەسمەکە بەچاندی نەمام لەلایەن بەشدارانەوە کۆتایی پێ هات.