بەڕێوەچوونی رۆژی جیهانیی گۆلەکان لە گۆلی کانی بەرازانی مەهاباد

0
699

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، 13ی رێبەندان، ڕۆژی جیهانیی گۆلەکان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژیانەوەی مەهاباد بە درووشمی “گۆلەکان بۆ داهاتووی ئێمە، ژیانی بەردەوام”، لەگەڵ تۆڕێکی ژینگەپارێزی لەبەڕێوەچوونی رێوڕەسمێک هاوکاری کرد.
رووناک خوڕەمی، بەرپرسی ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە لە بیست قوتابخانە لە ئاستی شار و دوو قوتابخانە لە گوندەکانی خوڕخوڕە و قەرەداخ کێبەڕکێی نیگارکێشی بەڕێوەچووە.
ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانیی گۆلەکان چەندین بڕگەی دیکەی لە خۆ گرتبوو.

شایانی باسە ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان لە کاتێکدا بەرەو پیری ڕۆژی جیهانی “گۆل”ـەکانەوە دەچن کە گۆلی ورمێ بەرەو ئیشک بوون ڕۆیشتووە و گۆلی مەریوانیش مەترسییەکی زۆری لەناوچوونی لەسەرە.

photo_2016-02-05_18-46-56

photo_2016-02-05_18-47-09

photo_2016-02-05_18-47-15