به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرایه‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیسه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م قوربانییانه‌ش دانیشتوانی چین و هندستانن كه یه‌كه‌م و دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانن له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، گه‌شه‌كردنی ئابووری له‌م دوو وڵاته‌دا به‌هۆی كارگه و كانه خه‌ڵوزییه‌كانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كارگه و كانانه هۆكارێكی سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگەن.ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێن، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی هەواو ماڵه‌وه ده‌روستده‌بن، دووه‌م گه‌وره‌ترین هۆكاری مردنن له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و راسته‌وخۆ دوای جگه‌ره‌كێشان دێت كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت، ساڵانه شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت.هۆكاری پیسبوونی هه‌وا بریتییه له سوتانی كراوه و كارپێكردنی مه‌كینه و ئامێره جۆراوجۆره‌كان. پیسبوونی ماڵیش به‌هۆی كاركردنی ئه‌و زۆپایانه‌وه رووده‌دات كه به خه‌ڵوز و دار و پیسایی ئاژه‌ڵ كارده‌كه‌ن و بۆ گه‌رمكردنه‌وه و چێشتلێنان به‌كارده‌هێنرێن. هه‌ردوو پیسبوونه‌كه ده‌كرێ ببنه‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماخ. لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن، ساڵانه له چین نزیكه‌ی ملیۆنێك و له هندستان زیاتر له نیو ملیۆن و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س به‌م نه‌خۆشییانه ده‌مرن. جێگەی باسە كە، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نوێیه له‌لایه‌ن په‌یمانگای كاریگه‌ری ته‌ندروستی له بۆستۆن ئه‌نجامدراوه.