بەرێوەبردنی چالاکی ژینگە پارێزی لە شارەکانی سەقزو شنۆ

0
546

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینکۆ لە شاری شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزی بەرێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٨بانەمەڕ ئەنجۆمەنی ژینکۆی شاری شنۆ بەهاوکاری خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا سیرانگایی گوندی خاڵد ئاوا و چەپەراوێیان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکییە لە شاری سەقز ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی ئەو شارە بە هاوکاری خەڵک و قۆتابیانی،قۆتابخانەی نیلۆفەر سیرانگای کوچکیان خاوێن کردەوە.

شایانی باسەکە لە ماوەی رابردوودا بە دەیان چالاکی بەرینی ژینگەپارێزی لەلایەن ناوندە ژینگەپارێزیەکانی کوردستانەوە بەرێوە چووەو تەنیا لە دەستی خەڵکی ژینگە دۆست و ئەنجۆمەنەکان بەرێوە چووەو هیچ لایەنێکی حکومەتی لەم چالاکیانەدا هاوکارییان نەکردووە.

seqy1

seqy2