بێهیوایی خەڵك بە حکوومەت و لەدایکبوونی چەمکی وڵاتپارێزانی خۆڕسک/ پاوە و ئاگری داگیرکەر

0
610

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، خەڵکی کوردستان چیدیکە هیچ هیوایەکیان بە حکوومەت لەمەڕ یارمەتیدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نییە.

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند کە ئاگری نەیار لە هەر ناوچەیەکی کوردستان بەردەردرێتە گیانی ژینگە، بەشێوەی خۆڕسک وڵاتپارێزان لەو شوێنە ئامادە دەبن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان و هیچ هیوایەکیان بە حکوومەت بۆ یارمەتی نییە.

لە درێژەی ڕەوتی ئاگرتێبەتدانەکانی ژینگەی زامداری نیشتمان، لێڕەوارەکانی شێخان سەر بە شاری پاوە، دیسانەوە بوو بە ئامانجی گڕی نەیار.

ئەم ئاگرکەوتنەوە هەنووکەش بەردەوامە و وڵاتپارێزان خۆیان گەیاندووەتە شوێنەکە و لەهەوڵی ئەوەدان کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هەروەها خەڵکی گوندی بەرخۆر لە کووهدەشت، بەشێوەی خۆڕسک و بەبێ یارمەتیی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت، ئاگرکەوتنەوەکەی ئەو ناوچەیەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

هەر لەو پێوەندییەدا و ئەمڕۆ، بە پێی هەواڵی کومیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجومەنی سەوزی چیا، بۆ جاری دووهەم دارستانەکانی مێرگە درێژ و قوڵ قوڵەیان ئاگر تێ بەرداوە.