بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگری نەیار زاگرۆسی داگرتووە و هەروا درێژەی هەیە و مەگەر بەفر بتوانێ پێشگر بێت لە ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتمان.
لە مەریوانەوە ڕاگەیەندرا کە دیسانەوە ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەربووە و برینێکی دیکەی خستە سەر دڵی زامداری زاگرۆسی خۆڕاگر.
بە پێ هەواڵی کومیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجومەنی سەوزی چیا، بۆ جاری دووهەم دارستانەکانی مێرگە درێژ و قوڵ قوڵەیان ئاگر تێ بەرداوە.
شایانی باسە ئەم ئاگرە لە نێوان خاکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تیمێک لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بۆ کوژاندنەوە بەرەو ئەو شوێنە ڕۆییشتوون.
دواتر ماڵپەڕی ژینگەوان زانیاریی ورد لەسەر ئەو هەوڵە دژەژینگەییەی نەیارانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.