كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه پارێز و شاخه‌وانانی كورد له یادی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت چالاكیی ژینگه پارێزییان به‌ڕێوه برد
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی ژینگه‌وان ، ڕۆژی ٣١ی بانه‌مه‌ڕ ژماره‌یه‌ك له شاخه‌وانانی شاڕه‌كانی سه‌رده‌شت ، ڕه‌به‌ت و میراوێ به بۆنه‌ی ٧ی پووشپه‌ڕه‌وه چالاكێكی ژینگەپارێزییان بەرێوەبرد .
ئه‌و چالاكییه ه هاوكاریی گرووپی شاخه‌وانیی زاگرۆسی میراوێ و هه‌روه‌ها كۆڕی لاوانی هه‌تاو له ده‌شتی وه‌زنێ به‌ڕێوه چوو ،
ئه‌و چالاكییه بریتی بوو له خاوێن كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له زبڵ و پاشماوه‌ی گه‌شتیاران و به‌م چه‌شنه ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان خاوێن كرده‌وه .