سنە/ پڕۆژەی سیستماتیکی شێواندنی ژینگەی کوردستان درێژەی هەیە

0
788

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی گەلاوێژ لە دوو لاوە ئاگر لە جەستەی ژینگەی زامداری ئاویەر درا.

هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری سنە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاگر لە ژینگەی سنە لە خێرەزنە لە ناوچەی ئارێز دراوە.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەو ئاگرە لەلایەن پادگانی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران بەناوی لەشکری 28ی پیادەی کوردستان، لە ژینگە بەردراوە و هەروەها دەنگی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بیستراوە.

هەرلەو پێوەندییدا و لە هەمان ڕۆژدا، لەودیوی ئاویەرەوە لە گوندی حەسەناوای سنەش ئاگر لە ژینگە بەردرا.

بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوانە چەندین هێکتار لە ژینگەی کوردستان بوو بە خۆڵەمێش و لەناو چوو.

لەناوبردن، شێواندن و خاپوورکردنی ژینگەی کوردستان وەکوو پڕۆژەیەکی سیستماتیک کەوتووەتە بەرنامەی کاریی حکوومەتی تارانەوە لە کوردستان.

لەو پێوەندییەدا ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ سنە، ڕووبەرێکی بەربڵاو لە ژینگەی کوردستان لەبانە بوو بە خۆڵەمێش.

لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری ژینگەوان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی قایبەرد و سیچانی بانە بەردراوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەزاری خەڵکی ئەو ناوچەوە پێی لەسەر ئەوە داگرت کە ئەو ئاگرە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە ژینگە بەردراوە و زیاتر لە 15 هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی کوردستان سووتاون.

photo_2016-08-12_23-50-08

photo_2016-08-12_23-50-14

reshid-namdari