ژێرار شالیان کێیە؟
پرۆفسۆر ژێرار شالیان له‌دایک بووی 1934ی زایینی، نووسەر و پسپۆڕێکی فەڕانسەیی-ئەرمەنییە، شارەزای ژێئۆپۆلیتیک و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانەو زیاتر لە بواری هێزە پارتیزانییەکاندا لێکۆڵینەوەی کردووە. شاره‌زایه‌کی به‌ناوبانگی بواری شه‌ڕ و ناوچه قهیراناویهکانه و له به‌رزترین ناوه‌نده ئه‌کادیمییه فه‌ڕه‌نسییه‌کانی بواری به‌رگری و سه‌ربازی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وه‌ک راوێژکاری حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا کاری کردووه و تێکه‌ڵاوییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازه‌کانی جیهاندا هه‌بووه.
شالیان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا لەگەڵ هێزە پارتیزانەکان و شۆڕشگێڕەکاندا ژیاوە، وەک ڤێتنام، سریلانکا، کۆلۆمبیا، ئەفغانستان، ئێریترە، لوبنان و کوردستان و هتد. کتێب و نووسراوەکانی لە زانکۆکان دەخوێندرێن و هه‌روه‌ها به کوردۆلۆگێکی به‌توانا و دۆستێکی له‌مێژینه‌ی گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تیی سیاسی کورد ناسراوه
شالیان، پسپۆڕی تەنگژە ناونەتەوەییەکان و بەتایبەت کۆمەڵگای کورد ـە، زیاتر لە سی پەرتووکی نووسیوە کە لە ناویان دەکرێ ئاماژە بە “جوغرافیای جیهان بەرەو ڕێکیەکی نوێی جیهانی” بکەئن.
ناوبراو جیا لەو بوارە، شێعریش دەنووسی و وێنەگرێکی پسپۆڕ و شارەزاشە، کەسێکە بۆ زۆربەی پرسەکانی رۆژ لە جیهان بە تایبەت تیرۆریزم سەرنجی میدیاکان رادەکێشێ.
یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکانی شالیان پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ دوکتور قاسمڵوو بووە، هاوڕێیەکی نزیکی عەبدولرەحمان قاسملوو بووە و تەنانەت کتێبی هاوبەشیان پێکەوە نووسیوە و سمیناری هاوبەشیان پێکەوە بەڕێوە بردوون.
کتێبی هاوبەشی قاسمڵوو و شالیان “نەتەوەی بێ دەوڵەت” (Peoples without Country Kurds and Kurdistan)
چالاکییەکانی ژیرار شالیان لەسەر کورد و کوردستان و سەبارەت بە خەباتی رزگاریخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێشتاش بەردەوامن و تا ئێستا چەندین پەرتووکی لەمبارەوە نووسیوە. دوایین کتێبی لە سەر “پرسی کورد لە کاتی داعشدا” ماوەیەک لەمەوبەر بڵاو کردۆتەوە.
لەو کتێبەدا باس لە هەوڵ و چالاکی نەبڕاوەی کوردەکان بۆ بە فەرمی ناسرانی ناسنامە و شوناسیان دەکرێ و خەباتی کورد بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خراوەت بەر باس.
شایانی ئاماژەیە، شالیان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حیزبەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتدا هەر ماوە و زۆر جاریش بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن لەسەر رەوشی سیاسیی ناوچە و بەسەر کردنەوەی دۆستان و راپەڕاندنی کۆمەڵێک کاری پێوەندیدار، سەردانی هەندێ حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کردووە.
بەشێک لە كتێبه‌كانی بریتین لە: «شه‌ڕه‌كان و شارستانییه‌ته‌كان، مێژووی تیرۆر، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن، هونه‌ری جه‌نگی تازه»، له‌باره‌ی دۆزی كوردیشه‌وه چه‌ند كتێبێكی هه‌یه له‌وانه “ئه‌نتۆلۆژیای شیعری فۆلكلۆری كوردی كه له‌سێ به‌رگ پێكدێت، “به‌دبه‌ختی گه‌لی كورد”، “ئه‌تڵه‌سی سیاسی جیهان”، له‌م كتێبه‌دا باس لهجیۆپۆلۆتیكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات.
شالیان لە وتووێژێکی خۆی لەگەڵ کوردتانی نوێ، لە ساڵی ٢٠١٢ ئاوا لەمەڕ کورد و هەرێمی کوردستانی باشوور دەدوێ: من زۆر ده‌مێكه، له‌مێژه میلله‌تی كورد ده‌ناسم. میلله‌تی كورد له‌رابردوودا له‌بارودۆخێكی سیاسی زۆر خراپ و ناله‌باردا ده‌ژیان. گه‌لی كورد له‌مێژوودا هه‌رچه‌ند تووشی شكستی سیاسی و نه‌هامه‌تی هاتووون، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شكستانهشدا سه‌ریان قیت كردووه‌ته‌وه، زیندوو بوونه‌ته‌وه تا به‌رده‌وامی بده‌ن به‌هه‌وڵه‌كانیان. له‌م بارودۆخه سیاسیه تایبه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌شدا كوردستانی عیراق له‌بارودۆخێكی زۆر باشتردا ده‌ژی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی 1920 كاندا، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر و سه‌ركه‌وتنی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵێك، زنجیره‌یه‌ك سیاسه‌تی تایبه‌تییه‌وه هه‌یه. ئه‌مڕۆ ئێمه له‌ناو ئۆتۆنۆمییه‌كی دیفاكتۆدا ده‌ژین كه قورسایی خۆی هه‌یه. له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئاسایش به‌رقه‌راره. گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌یه، شتی زۆر جوان و به‌رچاو هه‌یه، له‌زۆر بواردا هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌ی كردووه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا لاوازی به‌هێزیش هه‌یه، هه‌ندێك له‌و لاوازییانه په‌یوه‌ندییان به جوگرافیاوه هه‌یه، بۆ نموونه نه‌بوونی سنووری ده‌ریایی له‌كوردستاندا، واته نه‌بوونی ده‌روازه‌یه‌ك له ده‌ریاوه، سیاسه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان، حه‌زناكه‌ن كوردان له سیاسه‌تی خۆیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. خاڵێكی دیكه‌ی لاوازی كوردان خۆ به‌ستنه‌وه‌یانه به‌مه‌سه‌له‌ی پترۆلهوه، ئه‌مه‌ش جۆرێك لاوازی دروست كردووه، كه كورد قورسایی زۆری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه و بواره‌كانی دیكه‌ی فه‌رامۆش كردووه، ئه‌مانه فاكته‌ری گرنگن بۆ پێشكه‌وتن له‌كوردستاندا. لاوازی له‌بورای كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كوردستان بنچینه‌یه‌كی باشی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، به‌ڵام كاری بۆ نه‌كراوه و فه‌رامۆش كراوه. ته‌نانه‌ت له‌بواری رێگاوباندا كه‌موكوڕی هه‌یه. با بپرسین به‌گشتی چی شتێك له‌كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێ؟ له‌و بڕوایه‌دام تا ئێستا شتێكی ئه‌وتۆ له‌كوردستاندا به‌رهه‌م نه‌هاتبێت. ئه‌م بواره به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراوه. به‌ڕای من ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره. كوردستان جگه له‌نه‌وت و گاز چی به‌رهه‌م ده‌هێنێ؟ بۆیه زۆر پێویسته گه‌لی كورد له‌ئاینده‌دا بیر له‌بواره‌كانی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی بكاته‌وه. ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگه بۆ كورد. واته ئه‌وانه‌ی كه غه‌یری پهترۆڵن . له‌كاتێكدا ده‌بینین ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه له‌ناو رێكخسنهوهیهكی سیاسی تایبه‌تدان.