بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی کوردستان و کورد ، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاو بۆتەوە، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەمەڕ بارودۆخی محەممەد سدیق کەبودوەند، نامەیەکی، بۆ ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ نووسیوە و تێیدا سەرنجی ئەو لایەنانەی بۆ دۆخی نالەباری ئەو چالاکەی مافی مرۆڤی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕاکێشاوە.
دەقی ئەم نامەیە کە بە زمانی کوردی لە ماڵپەڕی کوردستان و کورددا بڵاو بۆتەوە بەم شێوەی خوارەوەیە
گیانی که‌بودوه‌ند له مه‌ترسی دایه، سبه‌ی له‌وانه‌یه دره‌نگ بێ!
به‌ڕێزان!
بان کی مون، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!
شورای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی!
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ!
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پاڕلمانی ئورووپا!
ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ!
رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور!
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی دیکه‌ی داکۆکی له مافی مرۆڤ!
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، ڕۆژنامهنووسو چالاکی مافی مرۆڤ له ئێران که له ڕۆژی ٨/ ٥/ ٢٠١٦ی زایینییه‌وه مانی له خواردن گرتوه، به‌هۆی کۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه‌ک که له ماوه‌ی ٩ ساڵ به‌ندکرانی له زینداندا تووشی هاتوه، له بارودۆخێکی زۆر خراپی جه‌سته‌ییدا له نه‌خۆشخانه که‌وتوه‌و گیانی له مه‌ترسی دایه.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به وەزعییەتی بەندکرانی لە زینداندا مانی لە خواردن گرتوەو ڕایگەیاندوە مانگرنەکەی تا وەڵامدانەوەی بەرپرسانی زیندان‌و دەزگای قەزایی بە داواکەی درێژەی دەبێ.
به‌ڕێزان!
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی “پیام مردم”و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری “ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان” ڕۆژی ٣٠/ ٦ / ٢٠٠٧ به بڕیاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌رو زیندانی کرا. ئه‌و له دادگایه‌کی ناعادڵانه‌دا به‌هۆی “دامهزراندنو به‌ڕێوه‌بردنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان”و چالاکییەکانی دیکەی لە بواری مافی مرۆڤ‌و ڕۆژنامەنووسیدا سه‌رجه‌م سزای ١٠ ساڵ‌و ٦ مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و هه‌روه‌ها به تاوانی پێوه‌ندیگرتن به رێکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ‌و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆو نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کۆفی عه‌نان، سکرتێری پێشووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یهکگرتووهکانو، وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان سزای یه‌ک ساڵ زیندانیی دیکەی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند هه‌روه‌ها له زینداندا له‌لایه‌ن رێکخراوی چاوه‌دێری مافی مڕۆڤ، ” Human Rights Watch”ه‌وه خه‌ڵاتی هێلمه‌نی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ی بۆ ساڵی ٢٠٠٩ دراوهتێو؛ هه‌مان ساڵ له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی چاپه‌مه‌نییه‌کانی بریتانیادا، خه‌ڵاتی “ڕۆژنامه‌نووسی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵ” به که‌بودوه‌ند دراوه. که‌بودوه‌ند له هه‌موو ساڵانی هەڵسووڕانی‌دا له پێناو پڕه‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤدا تێکۆشاوه‌و قوربانیی داوه.
به‌ڕێزان!
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، چالاک‌و هه‌ڵسوورێکی به‌ندکراوی کورد له بواری مافی مرۆڤه. له ئێران تێچووی چالاکیی سیاسی‌و مهدهنیو هه‌ڵسووڕان له بواری مافی مرۆڤ بۆ چالاکانی کورد زۆر قورس‌تر له چالاکانی ئه‌و بواره له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه. ئه‌وه وایکردوه که که‌بودوه‌ند له ماوه‌ی زیاتر له ٩ ساڵ به‌ندکرانیدا له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مافی زیندانییه‌ک بێبه‌ش بێ.
ئه‌و له ماوه‌ی ئه‌و ٩ ساڵه‌دا ته‌نیا یه‌کجار، ئه‌ویش دوای مانگرتنێکی درێژماوه به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی که نه‌خۆشییه‌کی زۆر سه‌ختی هه‌بوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی دراوه‌تێ. له ماوه‌ی ئه‌و ٩ ساڵه‌شدا که له به‌نددا بووه، تووشی زۆر نه‌خۆشی هاتووه‌و ئه‌وه‌ش هه‌م مانه‌وه له زیندانی بۆ ناوبراو سه‌خت کردوه، هه‌م ئێستا که مانی له خواردن گرتوه، به قسه‌ی پزیشکان ئه‌و نه‌خۆشییانه مه‌ترسیی مردنیان له‌سه‌ر ناوبراو دروست کردوه.
بۆیه داوا له هه‌موو ئێوه به‌ڕێزان ده‌که‌م به هانای ئه‌و چالاکه‌ی مافی مرۆڤه‌وه بچن‌و به فشارخستنه سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران بوار بۆ پێڕاگه‌یشتن‌و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ که‌بودوه‌ند، وڵامدانه‌وه به داواکه‌ی‌و ئازادکردنی له زینداندا خۆش بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێز
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٣٠/ ٥/ ٢٠١٦