خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ئارا دایە، شەڕ لە چەندین ناوچەی وەک شنۆ، ڕەبەت، مهاباد، پاوە، بانە و مەریوان و سەقز کراوە، ڕژیم گورزێکی گەورەی لێکەوتووە و دەگوترێ زیاتر لە ١٧٠ کوژراو و برینداری هەیە، لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و سەرجەم ڕیفۆرمخوازەکانی ناوخۆ و میدیای فارس و ئۆپۆزیسیۆنی فارس بە گشتی دژ بە خەباتی چەکداری دەدوێن و بە کاولکاریی ماڵی خەڵک و ڕژانی خوێنی دەزانن و دەڵێن دەستکەوتی نابێ.
بۆ تاووتوێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکمان لەگەڵ ڕێزدار حوسێن شەبەق، شاعیر و چالاکی سیاسی، ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە ڕوو.
ڕۆژی کورد:حدکا یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشووتر ڕایانگەیاندبوو دەیانهەوێ خەباتی شار و شاخ پێکەوە بلکێننه‌وه. ماوهیهکهحدکا جووڵەی بە هێزەکانی کردووەو لەگەڵ دژکردەوەی تووندی هێزە پۆلیسیەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوون … بە گشتی ئێوە ئەم بەرگریە چەکداریە لە خۆرهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ح. شه‌به‌ق: به‌ر له‌هه‌ر شت ڕێگام بده‌ن لهدڵهوهسهرهخۆشی بکه‌م له‌بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی گیانبه‌ختکردوانی ئه‌م دواییانه‌ی حدکا که‌له‌ڕاستیدا گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ئازادی خه‌ڵکی کوردستانن. ئه‌و ئازیزانهبه هه‌موو هه‌ست و وجوودی خۆیانه‌وه‌و به‌گیانی خۆیان هه‌وڵیاندا و سه‌لماندیان کهڕچهشکێنی نوێی ڕاسان له‌دژی ڕژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامین. ئه‌وان به‌گیان و خوێنی خۆیان په‌یمانیان تازهکردهوهو نیشانیانداکهدژ به‌داگیرکه‌ر، ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌یانن. ڕێبواری ڕێگای پیرۆزی ئازادین.
سه‌باره‌ت بهپرسیارهکهی ئێوه و بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر و بیسه‌ری ئه‌م وتووێژهپێویستهلهسهرهتاوهچهند شت ڕوون بکهمهوهکهبۆ حیزبهخهباتکارهکانی کوردستان بناخە و بنه‌مای هاوبه‌ش و نه‌گۆڕن.
- 1. هه‌موو پێمانوایهکهڕژیمی کۆماری ئیسلامی له‌کوردستان داگیرکه‌ره.
- هه‌موو ده‌زانین کهداگیرکهر، له هه‌موو شار و گوند و پایەگا و سه‌ر ڕێگایه‌کی کوردستان چه‌کداره‌و بهچهکهکهیههڕهشهلهخهڵک ده‌کا، په‌لاماریان ده‌دا و ده‌یانکوژێ.
- مادام ئه‌وان پیتر له30 ساڵه فه‌رمانی جیهادیان له‌دژی گه‌لی کورد ڕاگه‌یاندووه و پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه، ئێمه‌ش چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک نوێنه‌رانی گه‌لی کورد مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆمانهکهدژی داگیرکه‌ر بهچهکهوهبهرگری له‌خۆمان و له‌گه‌له‌که‌مان بکه‌ین. سه‌ربه‌رزین به‌وه‌و لێشی پاشگه‌ز نین.
خۆ خه‌ڵکی کوردستان، نامه‌ی “فدات شوم”یان بۆ پاسداران نه‌نووسیوه تا بێنهکوردستان. ئه‌وان به‌زۆرداری و سته‌م و وه‌ک داگیرکه‌ر هاتوون و وه‌ک ژه‌قنه‌موت له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک شین بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان دوژمنی خه‌ڵکن و ڕوونیشەکهخهڵکی کوردحهز به‌چاره‌یان ناکه‌ن. هه‌رگیز خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانیان قبوڵ نه‌کردووه. هه‌ر بۆیهچۆن هاتوون، لە کۆتاییدا هه‌ر ده‌بێ ئاواش برۆنه‌وه.
درووست له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حدکا مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆیه‌تی و زۆر ئاسایییهکهجووڵهی به‌هێزه‌کانی کردووه. جیاواز له‌وه‌ش ئێمهوهکوو پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ساڵههایهبههۆی به‌رژه‌وه‌ندیی باشوور دانمان به‌جه‌رگی خۆمان داناوه‌و جووڵه‌مان نه‌کردووه، به‌ڵام ئاخر تاکه‌ی؟ تاکه‌ی ئێمه‌ده‌بێ له غه‌ریبی و له‌دووری خه‌ڵک و ئازیزانی خۆمان بسووتێن و بسازێن. بۆ مه‌گه‌ر مرۆڤ چهندهدهژی؟ چه‌ند به‌رگه‌ی سه‌بر ده‌گرێ؟ سه‌بری ئەییووبیشمان با، ئێستا ته‌واو ببوو. من وابیرده‌که‌مه‌وه،زۆریش باش نه‌بوو کههێندهسهبرمان کرد. له‌یه‌ک که‌لامدا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر هه‌موو کوردستانه‌کان له‌به‌رگری و به‌رخۆدان و ڕاسان و ده‌رپه‌ڕاندی داگیرکه‌راندایه نه‌ک له‌سه‌بر گرتن و دۆش دامان. دوژمن له‌کوردستان هه‌رده‌م چه‌کی له‌سه‌رپێیه. با ئێمه‌ش چه‌کمان هه‌رده‌م له‌سه‌ر پێ بێ. ئه‌م ئاماده‌بوون و به‌رگری و جهنگهمافی ڕه‌وای خۆمانه.
ڕۆژی کورد: بەشێک لە چالاکانی مەدەنی، ڕەخنە لە بەرگریی چەکداری دەگرن، بە ڕوانینی ئێوە هۆکار، بەستێن و دەسکەوتەکانی شێوازیی بەرگری چەکداری دەتوانێ چی بێت؟
ح. شه‌به‌ق: پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە. ئه‌گه‌ر که‌س یان که‌سانێک بێن و بڵێن که‌خه‌باتی چه‌کداری دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کورده، یان ترس و نه‌زانی پاڵی پێوه‌ناون یان به‌رژه‌وه‌ندی دووکان و بازاڕ و بازرگانیه‌که‌یان وا ده‌خوازێ یان ئه‌وه‌تا لهنهدیوا ده‌ستێکیان له‌ده‌ستی داگیرکه‌ردایه. قسه‌و لێدوانی ئهمجۆرهکهسانهناچێتهخانهی ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانهبۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی کورد.
داگیرکه‌ر به‌چه‌ک کوردستانی داگیر کردووه. له‌هه‌ر بستێکی کوردستان چه‌کی پێیه، به‌زمانی چه‌ک قسهتلهگهڵ ده‌کات. ئاشکرایهبێ چه‌ک، تۆ بێ هێزی و داگیرکه‌ر هیج حیسابێکت بۆ ناکات. یاسایەکی فیزیک ههیهکهنهگۆڕهو بۆ هه‌موو هێزهسروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌روه‌ک یه‌ک عه‌مه‌ل ده‌کات. ئه‌م قانوونهدهڵێ: “هێـــــز ته‌نیا لههێــــز ده‌کشێته‌وه” کههێزت نه‌بێ وهزنیشت نابێ.
له‌ڕۆژی خۆیدا و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ده‌بێ هێزی چه‌کداری جه‌سوور و ئاگرینت هه‌بێ تا داگیرکه‌ر زه‌ختی بۆ بێ و بهرهوهدواوهپاڵ پێوهبندرێ و بکشێته‌وه. ئه‌به‌ده‌ن هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کیتر نیه، به‌ڵام یه‌ک شتی زۆر گرینگ ههیهلێرهدا که‌نابێ قه‌ت له‌بیربچێ ئه‌ویش قۆناغه‌کانی شه‌ڕی ڕزگاری و جێگه‌و پێگه‌ی شه‌ڕی چه‌کدارییه. هێزی چه‌کداریی ئێمهلهئێستادا نه ده‌توانێ ڕژیم بڕووخێنێ و نه‌ده‌توانێ له‌کوردستان پاشهکشهبهڕژیم بکات، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ڕژیمی هێناوەته به‌رده‌م قه‌یرانێکی ئاڵۆزی نوێوه.
هێزی چه‌کدار مشتی ئاسنینی گه‌له، باسکی به‌هێزی گه‌له. هێزی چه‌کدار واتهـ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ـلهگهل و جه‌ماوه‌ر گه‌وره‌تر نیه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان رابه‌ری گه‌ل نیه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان جێگه‌و پێگهگهل و جه‌ماوه‌ر ناگرێته‌وه و ناتوانی له‌جیاتی گه‌ل رۆڵ و ده‌ور بگێرێ.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم کهئهوههێزی چه‌کدار نیهکهبریاردهری چاره‌نووسی گه‌له. ئهوههێزی چه‌کدار نیهکهدهبێ گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ههڵسوورێنێ یان وه‌گه‌ریان بخات. به‌ڵکوو رێک بهپێچهوانهئهوهگهلی کوردستان و شه‌پۆلی خرۆشاوی جه‌ماوه‌ری خهڵکهکههێزی چه‌کدار بۆ پاڕاستنی خۆی ده‌جووڵێنێ و دهیخاتهکارزار و جه‌نگه‌وه. واتهجووڵهو چۆنیه‌تی به‌کار بردن و ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی هێزی چه‌کداریش هه‌ر به‌ده‌ستی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر دیاری ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌وه‌بێت، ئه‌وسا ده‌بێ ورد بینه‌وه. ده‌بێ پرسیار له‌خۆمان و خه‌ڵک بکه‌ین، دەبێ ره‌خنه‌بگرین و لێیبکۆڵینهوهو بزانین له‌کوێ چ هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووی داوه.
ڕۆژی کورد: ئاوێتە کردنەوەی بەرگریی چەکداری و خەباتی مەدەنی و ئاراستە کردییەکانی چۆن پێناسە دەکەن ؟
پێشمه‌رگه‌ی جێگای جه‌ماوه‌ر ناگرێته‌وه!
ح. شه‌به‌ق: هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا شته‌که ئاوا نیه که گۆیا خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ده‌بێ و پێویسته بهئەمر و هه‌ست و نه‌ستی هێزی چه‌کدار بجووڵێنه‌وه که گۆیا خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ده‌بێ خزمه‌ت به‌هێزی چه‌کدار بکه‌ن و له ئه‌مر و فه‌رمانی هێزی چه‌کدار ده‌رنه‌چن، وه‌ها مامەڵهیهک سه‌راپا ناڕاست و هه‌ڵه‌یه. تۆ ته‌ماشا بکه ته‌نانه‌ت هێزی چه‌کداری داگیرکه‌ریش ڕابه‌ری داگیرکه‌ران نیه، به‌ڵکوو فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ته داگیرکەرهکهیە.
ئه‌گه‌ر ڕێگام بده‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان خه‌باتی مه‌ده‌نی و خه‌باتی چه‌کداری له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه ڕوون دەکه‌مه‌وه که‌هیوادارم سوودی هه‌بێ. داگیرکه‌ر و پیاوه‌کانیان ـچهکدار و بێ چه‌ک- دوژمنی گه‌لی کوردستانن، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له ده‌وڵه‌مه‌نده تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان، ئه‌وان سیستمێکی پێشکه‌وتووی کویلهتیان له کوردستان دامه‌زراندووه‌و هه‌رکه‌س به‌قسه‌و ئه‌مر و فه‌رمانی ئه‌وان نهجووڵێتهوهئهوا هەڕەشەی لێده‌که‌ن، قۆڵبه‌ستی ده‌که‌ن، زیندانی ده‌که‌ن، ئەشکەنجه‌ی ده‌که‌ن و له‌کۆتاییشدا له‌داری ده‌ده‌ن و ده‌یکوژن. تا ئێمه له بیرمان بێ هه‌ر ئهوهچارهنووسی کورد بووه به‌ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه، به‌ڵام ئایا خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستیان له‌سه‌ر ده‌ست داناوه‌و دانیشتوون؟ به‌دڵنیاییه‌وه نا، هه‌رگیز! گه‌لی کوردستان به ژن و پیاوەوه، به فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه، به‌کرێکار و سه‌رمایه‌داره‌وه بۆ ساتێکیش به‌م کویله‌تی و داگیرکارییهڕازی نه‌بوونه‌و ڕازیش نابن. مانای کردەیی ئه‌و ناڕازی بوونه، نارڕهزایهتی گشتی و به واتهیهکیتر خه‌باتی مه‌ده‌نییه. مانای خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که گه‌ل بێمافی قبوڵ ناکا و دژی زوڵم و سته‌مکاریی داگیرکه‌ران هەڵدهستێتهوهو کاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێ و بوویه‌و هه‌یه‌تی. خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌باتی سه‌ره‌کی و سه‌رچاوه‌ی هەموو شێوه‌کانیتری خه‌بات و له‌وانه خه‌باتی چهکداریشه.
تا ئه‌و کاته‌ی که گه‌ل ده‌گاته دۆخی ڕاپه‌رین، هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان له کار و جووڵهدادەبێ. هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو زه‌رفیه‌ته‌کانی خۆی بۆ به‌ره‌نگاری له دژی داگیرکه‌ر نه‌ک هه‌ر ده‌پارێزی به‌ڵکوو به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێده‌دات، ئه‌گه‌ریش تووشی داگیرکه‌ر بێت ڕێک وه‌ک ئه‌وان ته‌قه ده‌کات و بۆ لەناوبردنیان پلان و نه‌قشه داده‌ڕێژێ. به‌ڵام هاوکات و هه‌میشه ئه‌و ئه‌سڵه گرینگه له‌به‌رچاو ده‌گرێ که ئه‌م هێزه واته پێشمه‌رگه جێگای جه‌ماوه‌ر ناگرێته‌وه به‌ڵکوو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌خه‌باتی گه‌ل و جه‌ماوه‌ره.
کاتێک خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌یشته ئه‌وپەڕی و لووتکه‌ی خۆی، ئه‌وسا به هه‌زاران و میلیۆنان خه‌ڵک دێنه سەر شه‌قام و دڕ ده‌ده‌ن به شه‌وه‌زه‌نگی سته‌م و داگیرکاری، وه‌ک ڕاپه‌ڕینی 57، وه‌ک ڕاپه‌ڕینی باشوور له90ـەکان. جه‌ماوه‌ی گه‌لی کوردستان ئه‌و کات سه‌دان جۆر لێژنه‌و شووڕا و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراو درووست ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و شێوه خه‌باتانه‌ی شۆڕش و شه‌پۆلی خرۆشاوی خه‌ڵک ئه‌و کات به به‌ربڵاوی و به کۆمه‌ڵ ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن خه‌باتی چه‌کدارییه. گه‌ل ده‌ست دهداتهچهک،خه‌باتی چه‌کداری ئه‌و کات دهبێتهمشتی ئاسنینی گه‌ل و ده‌م و لوتی داگیرکه‌ر تێکده‌شکێنێ تا به‌ته‌واوی له‌کوردستان دهریپهڕێنێ. ئه‌وه وته‌و قسه‌و بیرۆکه‌ی من نیه، ئه‌مه مێژوویه. مێژووی خه‌باتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و سه‌رده‌مه‌کانه.
ڕۆژی کورد: شیوازی بەرگریی چەکداری دەخوازێ هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوئاهەنگیی یەکتر ئەرکە نیشتمانیەکانیان بەڕێوە بەرن پێتان وایە ئەقڵییەتی کرداری بۆ بەڕێوەچوونی ئەرکێکی شیاو چەندە دەگونجێ ؟
مێژوو گه‌وره‌ترین مامۆستایه!
ح. شه‌به‌ق: حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت دیموکرات و کۆمه‌ڵه مێژوویه‌کی دوورودرێژی خه‌باتی چەکدارییان هه‌یه دژی داگیرکه‌ران و به‌داخه‌وه دژی یه‌کتریش. ئه‌م مێژوویه پڕپڕه له وانە و ئه‌زموونی بەنرخ و هه‌ر هه‌مووشمان ده‌توانین که‌ڵک له‌م ئهزموونانهوهرگرین. یه‌ک له‌و ده‌رسانه ئه‌وه‌یه له به‌رابه‌ر داگیرکه‌ردا وه‌ک یه‌ک جەستە، وه‌ک یه‌ک په‌یکه‌ر ده‌رکه‌وین، هاوئاهه‌نگ و هاوڕێ و پشت به‌پشت و پشتیوانی یه‌کتر بین، ته‌کڕه‌وی نه‌که‌ین، سکتاریست نه‌بین. دژ به ڕژیم، به‌ته‌نیا خۆ له‌شه‌ڕ نه‌ده‌ین و هه‌روەها به ته‌نیاش گفتگۆ و موزاکره‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین. ڕژیم هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه لێکمان بکات و که‌لێن و نێوان بخاتهبهینمان. شه‌ڕی ناوخۆ یه‌کێک له ئاکامه‌کانی ئه‌م سیاسه تهنگریسهی ڕژیمی ئیسلامی ئیران بووه‌و بهدڵنیایشەوه له داهاتووشدا هه‌وڵی بۆ ده‌دات. بـــــۆ؟ چونکه تام و چێژی چاکی لێ دیوه‌و ده‌سکه‌وتی چاکی چنگ که‌وتووه، بۆیه ئێمه‌ش پێویسته له هه‌ڵه‌کانمان ده‌رس وه‌رگرین.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که له پڕاکتیکدا هاوئاهه‌نگیی نێوان حیزبه خه‌باتکاره‌کان چۆن جێ به‌جێ ده‌بێ؟ وڵامدانەوە به‌م پرسیاره ئاسان نیه. کاری من و تۆ نیه، وه‌ک خۆشتان ئاماژه‌تان پێکردووه ئه‌قڵییه‌تی کرداریی حیزبه‌کان، له بارودۆخه جیاوازه‌کاندا چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی ئه‌م شته گرینگه دیاری ده‌کا. سه‌دان که‌سایه‌تی و کاریزما و ئامراز و کارتێکه‌ریی دیار و نادیار لەم پرسەدا کارتێکەریان هەیە، بۆیه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆزه‌و پێچ و په‌نای زۆره. به‌ڵام له‌یه‌ک وشه‌دا هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌مێژوو گه‌وره‌تر نیه. مێژوو گه‌وره‌ترین مامۆستایه. ئایا ئێمه گوێ له‌م مامۆستا گه‌وره‌و ڕاستگۆیه ده‌گرین؟ هیوادارم که‌گوێی لێ بگرین. وڵامێکی حازر و ئاماده‌ی تر وجوودی نه‌ییه.
ڕۆژی کورد: هێزە نیشتمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەماهەنگێکی شیاودا کە ئاماژەتان پێ‌کرد دەتوانن ئەو ئەزموونە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتی سیاسیش بەکار بێنن؟
ح. شه‌به‌ق: ئێمه‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، هه‌موو که‌س، دۆست و دوژمن هه‌ر وامان چاو لێده‌کات. له‌کۆتاییشدا و له‌دواڕۆژی سه‌رکه‌وتندا هه‌رهه‌موومان ده‌بێ بچینه یه‌ک پارلمانه‌وه، که‌وایه ئاقڵانه‌ترین شت بۆ ئێمه گه‌ڕان بەدوای شته هاوبه‌شه‌کانه، نه‌ک گه‌ڕان به‌داوی جیاوازییه‌کانمان. کورت و کرمانجی ده‌مه‌وێ بڵێم: ” پێکه‌وه‌بین بههێــــزترین”
ڕاسته ئێمه حیزب و لایه‌نی جیاوازین، ڕاسته بیر و بۆچوونمان جیاوازه، به‌ڵام کاکه گیان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا یه‌ک شته، دوو یان چه‌ند شت نیه، جیاواز نیه، ئه‌م شته هاوبه‌شه‌ش، ده‌رکردنی داگیرکه‌ر و دابین کردنی دیموکراسی و داکۆکی کردن له‌مافه‌کانی تاکه.
من ئه‌وه هیچ به زه‌ره‌ر و کێشە نابینم که حیزبه‌کان چ ئێستا و چ له داهاتوودا شه‌ڕ و کێبه‌رکێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ن که کامه‌یان زیاتر و باشتر خزمه‌ت به‌گه‌ل ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕ و کێبه‌رکێیه ئاکامه‌که‌ی خزمەتگوزاری و خۆشگوزه‌رانی بێ بۆ نه‌وه‌ی نوێ، دیاره به ڕێگایه‌کی درووستدا ڕۆیشتووین، به‌ڵام ئه‌گەر ئاکامه‌که‌ی شه‌ڕی ناخۆ و گه‌نده‌ڵی و به‌گشتی ئه‌و دۆخەی ئێستای کوردستانی باشوور بێ، ئه‌وا ده‌بێ دڵنیابین که به‌ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌دا ڕۆیشتووین.
ڕۆژی کورد: ئەگەر سرنجێکتان هەیە و پرسیارەکان ئەو دەرفەتەیان تێدا نەبووە تکایە بفەرموون.
خه‌بات له‌پێناوی ئازادی دا موقه‌ده‌سه!
ح. شه‌به‌ق: له‌کۆتاییدا جارێکی‌تر سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ گیانبه‌ختکردووانی ڕێگای ئازادی له کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌م پۆله پێشمهرگهنوێیهی حدکا.
لێره‌دا له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رده‌گرم که‌جارێکیتر ئه‌وه دووپات که‌مه‌وه که له‌لای من و له‌چاوی مندا هیچ پارت و حیزب و لایه‌ن و بیر و باوه‌ڕ و هیچ کهساییهتییهک ته‌نانه‌ت گیانبه‌ختکردووانی ڕێگای ئازادیش، موقەددهس نین، هه‌موو که‌س ئه‌وه ده‌زانێ که من به‌ڕاستگۆیی و به ڕاشکاوی و بێ پهردهقسهدهکهم ،ته‌نیا یەک شت لای من بۆ هه‌تاهه‌تایه مقه‌دده‌س و بێ هاوتایه، ئه‌ویش هه‌ر به‌ته‌نیا “خه‌بات له‌پێناو ئازادی”یه، به‌ڵی ته‌نیا نه‌فسی خه‌بات، نه‌فسی موبارزه بۆ ئازادی لای من یەگانهو تاقانه‌و پیرۆز و بێ هاوتایه. من هیچ که‌س و هیچ شتێکی‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌مه ناکه‌مه شه‌ریک. گیانبه‌ختکردووانی ڕێگای ئازادی بۆێه خۆشه‌ویست و ئازیزی هه‌موومانن چونکه ئه‌وان پیرۆزیی خه‌بات له پێناوی ئازادییان به به‌خشینی گیانی خۆیان سه‌لماندووه.،وه‌رن با ئێمه‌ش وابین. با ئێمه‌ش ئه‌م ڕێگایه درێژهپێ بده‌ین.
ڕۆژی کورد : بەریز حوسێن شەبەق شاعیر و چالاکی سیاسی سپاس بۆ کات و ڕاتان