Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سیخوڕێکی دیکەی رژیمی تاران لە ئاڵمان دەستبەسەر کرا

سیخوڕێکی دیکەی رژیمی تاران لە ئاڵمان دەستبەسەر کرا

0
1703

رۆژی کورد: رۆژ لە دوای رۆژ تۆڕە سیخوڕییەکانی رژیمی تاران لە وڵاتانی بیانی ئاشکرا دەبن و لەو پەیونەدییەدا دەوڵەتی ئاڵمانی هەواڵی دەستبەسەر کرد کەسێکی پاکستانیی بە تاوانی سیخوڕی بۆ رژیمی تیرۆریستیی ئێران راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ، دادستانی گشتیی ئاڵمان رایگەیاند کە پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی “سەید مستەفا ، ح ” کە کاری زانیاری کۆکردنەوەی بۆ دەزگا سیخوڕییەکانی رژیمی تیرۆریستیی ئێران کردووە، لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستبەسەر کراوە.

هەواڵدەریی فەڕانسە لە زاری دادستانی گشتیی ئاڵمانەوە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کەسە پاکستانییە لەگەڵ ناوەندێکی ئەمنیی رژیمی ئێران پەیونەدیی هەبووە و زانیاریی لەسەر بەرپرسی پێشووی “کۆمەڵەی ئاڵمانی_ئیسرائیلی” (راینهولد رووبە) و کەسانی نزیکی ئەو بەرپرسە کۆکردۆتەوە.

راینهولد رووبه، کە بەرپرسی پێشووی کۆمەڵەی ئاڵمانی_ئیسرائیلی بووە، هاوکات لە مەجلیسی ئاڵمان و یەکێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی ئەو وڵاتەشدا بووە.

دادستانی گشتیی ئاڵمان رایگەیاندووە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی رابردوو، سەید مستەفا، ح زانیارییەکانی رادەستی دەزگای سیخوڕیی رژیمی تیرۆریستیی تاران کردووە.

راینهولد لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی پشتڕاستی کردۆتەوە کە لەلایەن کەسێکەوە بۆ دەزگای سیخوڕیی رژیمی تیرۆریستیی ئێران سیخوریی لەسەر کراوە.

مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٥ی زایینیش کەسێکی دیکەی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی مەیسەم، پ بە تاوانی سیخوڕی کردن لەسەر موجاهیدنی خەڵق و رادەست کردنی زانیاری لەسەر ئەو رێکخراوەیە بە دەزگا تیرۆریستییەکانی رژیمی ئێران، لەلایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە دەستبەسەر کرا.

رێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ (١٣٩٥) دوو کەسی ئێرانی بەناوەکانی عەبدوسەلام تاتاری و محەمەد محەمەدیان کە لە شاری وان لە کوردستانی باکوور لە کاتێکدا لە هەوڵی رفاندنی کەسێکی دژبەری رژیمی ئێسلامیی ئێراندا بوون، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کران.

ئەو دوو تیرۆریستەی سەر بە رژیمی تاران لەلایەن دادستانیی تورکیاوە بە تاوانی هەوڵی رفاندنی دەرەجەدارێکی پێشووی هێزی ئاسمانیی ئێران کە هەنووکە یەکێک لە دژبەرانی رژیمی تارانە، بە ٦ و ٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم دران و هەنووکە لە زیندانی تورکیادا ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحوسێن شەبەق: هێـــــز ته‌نیا له‌هێــــز ده‌کشێته‌وه‌!
بابەتی دواترزەخت و گوشاری هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ورمی، زیاتر بووە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان