Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەواڵی مانگرتنەکانی ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕ/٣

هەواڵی مانگرتنەکانی ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕ/٣

0
1039

ڕۆژی کورد: گەرچی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ مانگرتنەکانی کوردستان لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نەبوو بەڵام دوانیوەڕۆ بە شێوەیەکی نەرین، مانگرتنەکان دەستی پێکردووە.

هەواڵنیرانی ڕۆژی کورد لە شارەکانی کوردستان هۆکاری لاوازیی مانگرتنەکان لە دانی بەیانیی ئەمڕۆدا دەگەڕێننەوە بۆ لاوازیی ڕاگەیاندن و تێگەیاندنی خەڵک بە جۆرێک کە بەشێکی زۆری کۆمەڵگا ئاگاداری بانگەوازییەکان بۆ مانگرتنی سەراسەری لە کوردستان نەبوون و دوای ئاگاداربوونەوە وبڵاو بوونەوەی هەواڵی مانگرتنەکان لە شارەکانی پاوە و ورمێ و شمشێر و کرماشان، دەستیان داوەتە مانگرتن.

لەلایەکی تریشەوە بەشیکی زۆر لە دووکان و بازاڕەکان لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات و تەلەفوون وهەڕەشە و شکاندنی قفڵی دووکانەکانەوە کراونەتەوە.

سنە: 

هەواڵنیری تایبەتیی ڕۆژی کورد لە شاری سنە لە گەشتێکی ناو شاردا ئاماژەی بە داخرانی ٤٠%ی دووکان و بازاڕی ئەو شارە کرد.

لە هەمان کاتدا شاری سنە ئەمڕۆ بێدەنگییەکی تەواو بەسەریدا زاڵە. چایخانە و شوێنە گەشتیارییەکان بەتەواوی چۆڵن.

لای ئاویەر و پارکی کودەک بە گشتی چۆڵە و ئوتوبووس و تاکسیەکانی ڕاگواستن بە گشتی بە چۆڵی لە ناو شاردا دەخولێنەوە.

دیواندەڕە:

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە شاری دیواندەڕە، ئەو شارە بە شێوەیەکی بەرچاو لە مانگرتنی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی ثووشپەڕدا بەشداری کردووە و جیا لە داخرانی دووکان و بازاڕ، چۆڵیەکی سەرنجڕاکێش باڵای بەسەر بەژنی شاردا کێشاوە.

مەریوان:

بەپێی هەواڵی هەواڵنیرمان لە شاری مەریوان، زیاتر لە ٦٠%ی دووکان و بازاڕی شاری مەریوان داخراوە.

هیزەکانی ڕژیم گوشارێکی زۆریان لە دووکانداران کردووە و لە بەیانیی ئەمڕۆوە بە تەلەفوون هەرەشەی پلۆمپ کرانی دووکانەکانیان لێدەکەن بەڵام بەو حاڵەشەوە بەشی هەرە زۆری دووکان و بازاڕ چۆڵە.

دەگوترێ کەمترین هاتووچوو لە گوندەکانی مەریوان بۆ ئەم شارە و شاری سنە لە ئارادا بووە.

204524-3bd1e8c711a2cae66a414c764bf6c428

12

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەواڵی مانگرتنەکان /مەئموورانی ڕژیم لە سەقز و کرماشان دەرگای قفڵی دووکانەکانیان شکاند
بابەتی دواترچالاکانی کورد لە سوید، سەفارەتی ئێرانیان هەژاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان