Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور جەمیل بایەک: هێرشەکانمان بە دژی تورکیە بەربڵاوتر دەکەین

جەمیل بایەک: هێرشەکانمان بە دژی تورکیە بەربڵاوتر دەکەین

0
1070

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا، شەڕی قامیشلی لە نێوان ئاسایشی پ ی د سەر بە پ ک ک و هیزەکانی بەشار ئەسەد بە سوڵحی عەشایری کۆتایی پێهات و دەگوترێ ئێران وحیزبووڵای لوبنان دوو لایەنی سوڵحەکە بوون، جەمیل بایەک هەڕەشەی لە تورکیە کرد کە لەوەی بەدوا هێرشەکانیان بە دژی ئەو وڵاتە بەرینتر دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، جەمی بایەک هاوسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە وتووێژێک لەگەڵ بی بی سی گوتی:”پ ک ک نەتەنیا ئامادەیە بۆ ۆەرە پێدانی شەڕی خۆی لە کوردستان بەڵکو ئامادەیە تا شەڕ لە سەرانسەری تورکیە بەگوڕتر و چڕتر بکات.”

بایەک ئاماژەی بە قسەکانی ئەو دواییانەی سەرۆک کۆماری تورکیە، ڕەجەب تەییب ئەردوغان دا کە داوای کردبوو کوردەکان خۆیان ڕادەست بکەنەوە و ئەگەر وانەکەن ئەوە هەموو کوردەکان دەکوژێ و هەر بە پێی ئەو قسانەش گوتی، ئەوە قسەی ئاشکرای خودی ئەردۆغانن و حاشاشیان لێناکات و بە ئاشکرا دەیانکا.

جەمیل بایەک لە میانەی وتووێژەکەدا گوتی :”ئێمە گەرەک مان نییە لە تورکیە جیا بینەوە و وڵاتێکی تر پێک بهێنین، نامانهەوێ تورکیە لێک جیا بکەینەوە بەڵکو دەمانهەوێ لە ناو سنوورەکانی ناوخۆیی تورکیە، بە ئازادی بژین… خەباتی ئێمە تا ئەو کاتەی مافە سەرەکییەکانی کوردەکان قەبووڵ نەکرێن، بەردەوام دەبێت

سەرۆکی کۆنسەی ڕێوەبەریی پ ک ک هەروەها گوتی :”تا ئەو کاتە کە کردار و هەڵسووکەوتی پ ک ک وەک خۆی بمێنێتەوە، ئێمەش تا کۆتایی بەرخودان دەکەین و بێ گومان پ ک کاش تووندتر و چڕتر لەوەی کە هەیە، خەبات دەکات”

پێداگریی پ ک ک لەسەر مانەوە لە ناو سنوورەکانی تورکیە و لێک نەترازاندنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و پێکنەهێنانی دەوڵەتی کوردستان لە حاڵێکدایە کە ئەو پارتە بۆ هەر بەشێکی تر کوردستان حیزبی ساز کردووە و بە درووشمی دەوڵەتی کوردستانی و یەکگرتوو هاتە ناو مەیدانی سیاسەتی کوردییەوە و ساڵی ١٣٧٨ی هەتاویش کە عەبدووڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لایەن تورکیەوە دەست بەسەر کرا، درووشمی (باکوور باشور ڕۆهەڵات… یەک خەبات و یەک وڵاتیان) دەدا و کوردەکانی باشووریشیان بە هۆی ڕەزامەندی دەربڕین لەگەڵ فیدرالی بە خائین دەزانی و لە هەمان کاتێشدا کانتۆنیی شنگال یان دامەزراند و بۆ کودەکانی هەورامان و یارسانیش ئەنجوومەنیان ڕاگەیاندووە و ڕایدەگەیێنن کە هەورامیەکان و زازاکان، کورد نین و نەتەوەیەکی جیاوازن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری، جاشەکانی شڵەژاندووە
بابەتی دواتر٤ هەزار هێزی گاردی سەرکۆماری سووریا ڕەوانەی قامیشلوو کران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان