Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دانپێدانای هەڵکشانی ڕێژەی دیاردەی فرۆشتنی كۆرپە، لەلایەن بەرپرسێکی حکوومەتییەوە

دانپێدانای هەڵکشانی ڕێژەی دیاردەی فرۆشتنی كۆرپە، لەلایەن بەرپرسێکی حکوومەتییەوە

0
883

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژی کورد و بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ناوخۆی ئێران، شەهیدندوخت موڵاوێردی، جێگری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە ڕایگەیاندووە کە ئاماری کۆرپە فرۆشراوەکان لە زگی دایکدا زیادی کردووە.

ئەم بەرپرسە حکوومەتیە دان بە هەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو ” هەژاری ” لە ئێراندا دەنێت و دەشڵێ کە زۆربەی حاڵەتەکانی فرۆشتنی کۆرپە لە زگی دایکدا بەهۆی هەژاریی ئابوورییەوەیە.

جێگری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە لە ” فرۆشتنی کۆرپە لە زگی دایکدا ” وەکوو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی ناو دەبات و وێڕای ئەوەی کە هیچ ئامارێکی ڕێکیان لە ڕێژەی فرۆشتنی کۆرپە لە زگی دایکدا نییە لەسەر بەرچاوبوونی ڕێژەی پێداگری دەکاتەوە.

ئەم بەرپرسە حکوومەتییە لە درێژەدا، هەژاریی ئابووری، دواکەوتوویی کلتووری، گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، کارتۆن خەوی و هاوسەرگیریی منداڵانی خوارتەمەن 18 ساڵ بە هۆکاری ڕوولەزیادبوونی فرۆشتنی کۆرپە لە زگی دایکدا ناو دەبات.

مولاوێردی لە حاڵێکدا کۆمەڵێک هۆکار بۆ هەڵکشانی ئاماری کۆرپەفرۆشی دێنێتەوە کە بە دەیان جار ئەم هۆکارانە لە لێدوانی بەرپرسانی باڵای حکوومەتدا رەت کراونەتەوە.

فرۆشتنی کۆرپە لە زگی دایکدا، شتێکی نزیکەو نوێیە و بنەماڵە هەژارەکان، منداڵانی خۆیان لە زگی دایکەوە دەفرۆشن و لە کاتی هاتنە دنیادا ئەو منداڵە دەدرێت بە خوازیار.

هەر لەو پێوەندییەدا، سیاوەش شەهریوەر، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی و کلتوریی پارێزگاریی تاران، بەشێک لەم دیاردەیەی سازماندراو ڕاگەیاندبوو و هەروەها راشی گەیاندبوو کە زۆربەی ژنانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکانن کە منداڵانی خۆیان دەفرۆشن.

داڕمانی ئابووریی ئێران لەپێشهاتە گرینگەکانی سیاسەتە هەڵەکانی ئێران لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدایە و دۆخی ئابووری ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیدا ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەرەوخراپتربوون دەڕوات.

هەژاریی ئابووری لە ئێراندا بووەتە قەیران و بە دەیان دیاردەی جۆراوجۆری لێ کەوتووەتەوە و بە ڕێژەیەکی بەرچاو کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەو بۆنەوە ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە زۆربەی کاتەکان بەرپرسانی حکوومەتی حاشا لە هەبوونی هەژاری و دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو“کێ شه‌ڕی عادڵانه‌ ده‌کات؟”/بیروڕای ئازاد
بابەتی دواتركۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووكاندارانی شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و ورمێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان