Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات شۆرای نیزامیی حدکا هەواڵی عەمەلیاتی پیشمەرگەکانی لە پیرانشار راگەیاند

شۆرای نیزامیی حدکا هەواڵی عەمەلیاتی پیشمەرگەکانی لە پیرانشار راگەیاند

0
1528

روژی کورد: شۆرای نیزامیی حیزبی دیمۆکرات لە راگەیاندراوێکدا هەواڵی تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی لەگەڵ سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی رژیمی ئێران بڵاو کردەوە.

شۆرای نیزامیی حیزبی دیـۆکراتی کوردستانی ئێران لەو راگەیاندراوەدا، ئاماژەی بە کوژرانی ژمارەیەک جاش و بەکرێگیراوی رژیمی ئیسلامیی ئێران کردووە، بەام هەتا ئیستا ئاماری دروست لەمەر ژمارەی جاش و بەکرێگیراوەکانی رژیم لەبەر دەستدا نییە.

لە راگەیاندراوەکەی شۆرای نیزامیی حێزبی دیمۆکراتدا هاتووە کە پێشمەرگەکان سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانان لە ناوچەی قەبرێ حوسین و پردانان لەگەڵ هێزێکی تیرۆریستیی رژیم تووشی تێکهەڵچوون هاتوون و ژمارەیەک لە جاش و بەکرێگیراوان بە کوشت چوونه و ژمارەیەکیشیان لێ بریندار کراون.

هەتا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی رژیم لەو تێکهەڵچوونەدا نەزانراوە، بەڵام هەواڵەکان باس لە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ١٠ جاش و بەکرێگیراوی رژیمی تیرۆریستیی ئێران دەکەن.

شۆرای نیزامیی حیزبی دیمۆکرات هاوکات رایەگاندووە کە پێشەرگەیەکی ئەو حیزبە بەناوی رەحیم عەبدوڵلانژاد ناسراو بە رەحیم گەرگولی کوری ئەبووبەکرو خەڵکی گەرگولی سەر نبە شاری نەغەدە شەهید بووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەو پێشمەرگەیە لە تێکهەڵچوونەکەدا بریندار بووەو پاش چەند رۆژ برینداری، سەرئەنجام گیانی بەختی رزگاریی گەل و نیشتمان کردووە و تەرمی ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن هاوڕێ پیشمەرگەکانییەوە ابە خاکی نیشتمان سپێردراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە کە حیزبی دیمۆکرات قۆناغێکی نویێ خەباتی لەژێر ناوی “راسان”دا دەست پێکردووە، پێشـمەرگەکانی ئەو حیزبە بەردەوام لە ناو خەلكی کودرستاندا بوون هەتا ئێستا دەیان جار لەگەڵ بەکرێگیراوانی کۆنەپرستیی رژیمی ئێران تووشی تێکهەڵچوون بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژنامەنووسى کورد، هاوڕێ کەریمى، کۆچى دوایى کرد
بابەتی دواترئامریکا دەستی کرد بە دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بە ئێران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان