Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ئامریکا دەستی کرد بە دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بە ئێران

ئامریکا دەستی کرد بە دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بە ئێران

0
966

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، هەندێک سەرچاوەی هاتووچۆی هەوایی ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە کە دەوڵەتی ئۆباما، دەستی کردووە بە دەرکردنی مۆڵەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەدارییئەمریکا، دوو مۆڵەتی دەرکردووە کە بەپێی ئەو دوو مۆڵەتە، فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباسی ئەوروپایی بۆ ئێران، ڕێگەپێدراو بێ و چاوەڕوانیش دەکرێت ئیزنی فرۆشتنی فڕۆکەی بووئینگیش لە ڕۆژانی داهاتوودا دەربکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە کە وتەبێژێکی کۆمپانیای ئایرباس پشتڕاستی کردۆتەوە کە دوو مۆڵەت بۆ ڕاگواستنی بەلەزی 17 فڕۆکەی بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئێران لە ئەمریکاوە، وەرگیراوە. ئەو کۆمپانیا فڕۆکەسازییە بە هۆی ئەوە کە بەشێک لە پارچەکانی پێویستی لە ئەمریکا بەرهەم دێت، پێویستی بە مۆڵەتی واشنگتۆن هەیە.

کۆمپانیای فڕۆکەسازیی ئایرباس و بوئینگ دوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ناسراو بە بەرجام لە نێوان ئێران و ٦ زلهێزی جیهان و هەڵوەشانەوەی ئابلۆقەکان، بەڵێننامەی ففرۆشتنی 10 فڕۆکەیان لەگەڵ ئێران واژۆ کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشۆرای نیزامیی حدکا هەواڵی عەمەلیاتی پیشمەرگەکانی لە پیرانشار راگەیاند
بابەتی دواتربڕیارنامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان