Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد دەکات

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد دەکات

0
982

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕٶژی کورد، بنەماڵەی چالاکێکی مەدەنی و سیاسیی کوردی شاری جوانڕۆ لە ژێر هەڕەشە و گوشاری بەردەوامی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم دان و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تووشی سزای کۆمەڵایەتی و یاسایی دەبن.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی وەهاب فەخری چالاکی مەدەنی و کە لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم وڵاتی بەجێهێشتووە، لە شاری جوانڕۆوە بە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد ڕایگەند: بنەماڵەی فەخری لە پێشووتر و بەتایبەتی لە دوای وتووێژ و ئاشکراکردنی باند و گروپ مافیایی و قاچاحی ئاسەوارە مێژووییەکان و زەمین خاری لە هەورامان کە لە رۆژی کورد بڵاو بۆتەوە، کەوتوونەتە بەر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات و بە بەردەوامی هەڕەشەیان لێدەکرێت. وەهاب فەخری، چالاکی مەدەنی کوردی شاری جوانڕۆ بووە و دواتر لە ژێر گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە.

شایانی باسە عەدنان فەخری برای گەورەی وەهاب فەخری لە ماوەی پێشوو بەردەوام بۆ ئتلاعات بانگ دەکرێت و ڕووبەڕووی هەڕەشەی جۆراوجۆر دەکرێتەوە.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد هەوەها گوتی: “ئیدریس فەخری برای بچووکی وەهاب فەخری (کە کارمەندی ئیدارەی کارەبابووە) بە مەبەستی گوشار بۆ سەر بنەماڵەیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە لە سەر کار دەرکراوە و لە وەڵامی هۆکاری لە سەر کار دەرکردنەکەی ئیدارەی پێوەندی دار وتوویانە بابەتەکە لە دەستی ئێمە دا نییە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئێمەیان راسپاردوە کە ئیزن و رێگەی کار کردن بە ئێوە نەدەین”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشکراشی کرد: “ئەو گوشارانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ بۆ سەر بنەماڵەی فەخری لە کاتێکدایە کە پەریناز، دایکی وەهاب تووشی نەخۆشی دڵ بووە و بەردەوام ناچار بە سەردانی دوکتور و بەکارهێنانی دەرمانی پەیوەندیدارە.

لەلایەکی ترەوە، وەزیر حوسێنی، نیشتمانفرۆشێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و ئەندامی باندی مافیایی ئاشکراو لە لایەن وەهاب فەخری لە دیمانەی لەگەڵ ڕۆژی کورددا، لە ڕێگای فەیسبووکەوە و بە ئەکاونتی جیاوازەوە بەردەوام بابەتی نەشیاو و هەڵەشە و دەستەواژەی ناشێرینی لەسەر وەهاب فەخری بڵاو دەکاتەوە، ئەمە لە کاتێک دایە وەزیر حسەینی هۆکاری سەرەکی گوشار خستنە سەر وەهاب فەخری بۆ بە جێهێشنی وڵات بووە.

ڕۆژی کورد بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەمبارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا ڕاستی و درووستیی ئەو هەواڵەی لە وەهاب فەخری پرسیوە و ناوبراو کۆی گشتیی و وردەکارییەکانی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتووێژی لەقاودەرانەی وەهاب فەخری لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێش نوێژی هەینیی مەشهەد: نابێ پێش بە بوونی هێزە ئینتزامییەکان لە کۆنسێرتەکاندا بگیردرێت
بابەتی دواترڕووداوی هاتووچۆ لە ژاوەرۆی سنە ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان