لە بەرەبەری هاتنی ڕوحانی بۆ پاریزگای ورمێ، گوشار بۆ سەر هونەرمەندان و چالاکان زیاد بووە

0
1039

بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی پارێزگای ورمی بکات بەو بۆنەشەوە هەندێ ناوەند گوشاریان ۆ هونەرمەندان هێناوە تا بەرهەم بۆ پێشوازیی ڕوحانی ئامادە بکەن و پێیدا هەڵبڵێن.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، ماوەی حەوتوویەکە هەندێک بنکەی ڕژیم وەک دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مهاباد و دەنگ و رەنگی کاناڵی ئوستانی، لە شارەکانی مهاباد و بۆکان و ورمێ گوشاریان خستۆتە سەر چەند هونەرمەندێک تا گۆرانی و ئاوازی تایبەت بۆ پێشوازی لە ڕوحانی ساز بکات.

ڕۆژی کورد زانیاریی تەواوی لەو بارەوە لە دەست دایە کە بە هۆی پاراستنی باروودۆخی ئاسایشی ئەو هونەرمەندانە خۆ لە بڵاو کردنەوەی  ناوەکانیان دەپاریزێت.

شایانی ئاماژەیە کە یەکێ لە هونەرمەندانی کورد کە تا ئێستا چەند جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دەنگ و ڕەنگی مهابادەوە داوای لێکراوە گۆرانیەک بەو بۆنەوە تۆمار بکا، خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کارە بواردووە و  لە وڵامدا کوتوویەتی، کەسایەتی و خۆشەویستیی خۆم لە ناو کورددا ناکەمە قوربانیی پارە و داوایەکی ئێوە.

لە هەمان کاتدا ماوەی چەند ڕۆژیکە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مهاباد و هەروەها ناوەندی ورمێ گۆرانیەکی هونەرمەندی کورد،عەلی زەندی بەناوی (جشن گل) بڵاو دەکەنەوە کە سەردەمی سەردانی خامنەیی بۆ سنە  تۆمار کراوە، بلاو دەکەنەوە.

گوشار و زەخت بۆ سەر هونەرمەندانی کورد لە بەرەبەری هاتنی ڕووحانی و لە کاتی هاتنی بەرپرسانی باڵای ڕژیم بۆ شار و پاریزگا کوردەکان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆنسێرتی شەهرام نازری، شوالیەی موسیقای ئێرانی لە شاری نێشابوور هەڵوەشاوە و ماوەی حەوتوویەک لەمەوبەر کۆنسێرتی هونەرمەند کەیهان کەلهووڕ هەڵوەشیندرایەوە.

شایانی ئاماژەیە کە لەگەڵ ئەوەید کە هونەرمەندی کورد و هونەری کورد بە گشتی لە ئیران هیچ هەل و دەرفەتێکی بۆ نەڕەخساوە و لە هەمان کاتدا ڕێگریشی لێکراوە بەڵام لە بۆنەکانی ڕژیم وەک دەیەی فەجر و تەنانەت هەڵبژاردنەکانیشدا کەڵکاژۆی خۆیان لە هونەرمەندە کوردەکان وەردەگرن کە لەو ناوەدا کەمترین هونەرمەندی کورد تەسلیمی داواکارییەکانیان بووە.

لە لایەکی تریشەوە موزیکی کوردی و هونەرمەندان و یارییە خۆماڵییەکان  و جلی کورد و بە گشتی نەریتی کوردی لە بۆنەکانی کۆماری ئیسلامیدا و بۆ نێشاندانی پشتیوانیی کورد لە ڕژیم کەڵکاژۆی لێوەردەگریردرێ کە لێرەدا دەکرێ وەک نموونە ئاماژە بە بۆنەی مانگی ڕێبەندانی ڕابردووی ئەنجومەنی ئەدەبیی مهاباد بکەین کە تێیدا هەندێ کاروباری هونەری ڕێکخرابوو بەڵام لە بنەمادا ئامانج دەیەی فەجر بوو.

 بۆ دابەزاندنی گۆرانی هونەرمەند عەلی زەندی کە دەنگ وڕەنگی مهاباد ماوەیەکە بڵاوی دەکاتەوە لەمبارەوە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.