١٠٠ ساڵ لەمەبەر، فرانسوا پیکۆ و مارک سایکس، ڕوخساری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمیان گۆڕی و ئەو ناوچەیەی زیاتر لە چەند سەدەیەک لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، بەسەر چەند دەوڵەتێکی دابەشکرا. دابەشکردنی ناوچەکە لەنێوان هەردوو زلهێزی ئەو دەمەی جیهان واتا بریتانیا و فەڕانساە ئەنجام درا. تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ کورد وەک یەکێک لە سەرەکیترین نەتەوەکانی ناوچە و هەروەها نەتەوەی بی وڵات و نیشتمان، ئەو دابەشکارییەی قەبووڵ نەکردوە، خەبات لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە بەڵام تا ئێستاش ئاکامێکی کردەیی ئەوتۆ لە خەباتی کورد جیا لە بە فیدراڵی بوونی هەرێمی کوردستانی باشوور بۆ کورد مسۆگەر نەبووە، تا ئێستاش و بۆ سەدەمین ساڵ، سایکس-پیکۆ هەروا لە سەر جێگای خۆیەتی هەرچەند باس لە خەریتەی خۆرهەڵاتی ناڤینی گەورە و گۆرنی سنوورەکان لە ئارادایە و شەڕ لە ناوچە گڕی ناوەتەوە بەڵام هەمدیسان وڵاتانی زل هیز دژن بە دابەش بوونی وڵاتانی سووریە و عێراق و درووست بوونی دوو حکومەتی کورد، لە لایەکی تریشەوە حیزبی کوردیی وەک پ ک ک کە پێشتر بە سەربەخۆییخواز ناودەنگی ىوو و درووشمی دەدا، ئێستا باس لەوە دەکا کە کیانی کوردی لە فەلسەفە و ئەخلاق و خەیاڵی ئەواندا نیە و ئیزن نادەن تورکیە و سووریە دابەش بن. ئەوەی کە لە مانەوە و ڕوح لەبەرەیی سایکس-پیکۆ بۆ سەد ساڵان و زیندوو و زەق مانەوەی دوای ئەو تەمەنە زۆرە، کورد خۆی چەند تاوانبارە یان هۆکارەکان چین، ڕۆژی کورد پرسیاری ئاراستەی چەند کەسایەتیی سیاسی و حیزبیی کوردستانی خۆرهەڵات کردووە کە لێرەدا دەیانخوێننەوە.
په‌رویز رحیم/ مامۆستا له كۆلێژی یاسا و زانستهسیاسییهكان-زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بەم شیوە وڵامی پرسیارەکانی ڕۆژی کوردی داوەتەوە.
ڕۆژی کورد: بەڕای ئێوە هۆکارەکان چین کە ڕێککەوتنێکی وەک سایکس- پیکۆ سەرەڕای هەموو کاریگەرییە نەرێنییەکانی و سەرەڕای بەرخۆدانی زۆر لە دژایەتیی، تا ئێستاش بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە
پەرویز ڕەحیم: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته چه‌ند راستییه‌كی بنه‌ره‌تی بزانیین
1-سایكس-پیكۆ بناغه‌ی دامه‌زراندنی پێكهاته‌ی سیسته‌مێكی نوێی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو بۆیه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و Rاستیه بزانیین كه پێویستی به گۆRانێكی بنه‌ره‌تی له‌و پێكهاته‌یه هه‌یه.
2-كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار ئه‌و بكه‌ر یاخود ئه‌كته‌ره نه‌بوو كه له هاوكێشه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان شوYندانهری هه‌بYت.
3- له‌ڕاستیدا سایكس – پیكو بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌ی نفووز(ده‌ستڕۆیی) بوو و پاشان ڕێككه‌وتنه‌كانی تر وه‌كوو (سان ڕیمۆ) و سیڤه‌ر و لۆزان بۆ دابه‌شكردنی سنوور بوو.
كه‌وابوو به‌گشتی ده‌توانیین بڵێین پێكهاته‌ی سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی و بكه‌ره‌كان و یاسا و ڕێسای گه‌مه نێوده‌وله‌تییه‌كان له سه‌رووی ئاست و تواناكانی كورد بوو و خودی كوردیش وه‌كوو ئه‌كته‌رێك ئه‌و بكه‌ره یه‌كگرتوو و كاریگه‌ره نه‌بوو و ڕوانگه و به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ بكه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێكناكۆك بوو. به‌م واتایه كه باش له چۆنییه‌تی گه‌مه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و چۆنییه‌تی دابه‌شبوونی هێز و هاوسه‌نگی هێزه‌كان نه‌گه‌یشتبوو. سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتووویی كۆمه‌ڵگای كوردستان و نه‌بوونی ئه‌زموونی ڕابردوو له‌م بوراه‌دا.
ڕۆژی کورد: کورد بۆ ئەوەی کە بگا بە کیانی خۆی و ئەو ڕێککەوتنە بە قازانجی خۆی وەرچەڕخێنی و بیگۆڕێ، دەبی چی بکا، بە گشتی کورد چەند و چۆن تاوانبارە لە مانەوەی سایکس- پیکۆ تا ئێستا؟
پەرویز ڕەحیم: 1- له‌ڕاستیدا مه‌رج نییه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد ئه‌و رێككه‌وتنامه نه‌هێنییه كه پاشان له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤییه‌ته‌وه ئاشكراكرا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕابگه‌یه‌ندرێت چونكه پێكهاته‌ی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه هه‌ر ماوه به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه(بریتانیا و فه‌رانسا) وه‌كوو هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نه‌ماوه. هێزی تر هاتوونه‌ته ناو گۆڕه‌پانه‌كه.
2- كورد له ڕێگه‌ی بكه‌رایه‌تی خۆییه‌وه له هاوكێشه ژئۆپۆلێتیكییهناوچهییهكان و هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له پارادایمی جه‌نگی دژه تیرۆر و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساوه.
3- كورد له ڕێگه‌ی فاكته‌ری ئاسایشی وزه ده‌توانیت ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
4- خاڵی لاوازی كورد په‌رش و بڵاویی هێزه سیاسییه‌كانیه‌تی كه خۆی له نه‌بوونی یه‌كگرتوویی له گوتار و کردار و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خاڵی به‌هێزیشی، بوونی هێزێكی شهرڕكهره له‌سه‌ر زه‌ویی كوردستان(پێشمه‌رگه).
5- كورد ده‌توانێت سوود له دابه‌شبوونی ناسنامه‌یی ئێستای ناوچه‌كه وه‌ربگرێت كه دیوی دووهه‌می ههڵوهشانهوهكهی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه كه له قازانجی كورد.( بۆ نمونه ململانێی شیعه و سووننه كه به كرده‌وه ئه‌و هێڵانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه).
6- فاكته‌ری ژئۆپۆلێتیك و ژئۆستراتیژی و ته‌نانه‌ت ژئۆئێكۆنۆمیك له‌بار و ئاماده‌یه بۆ بكه‌رایه‌تی كورد و یارمه‌تیده‌ره.
7- ئه‌گه‌ر كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی نه‌بێت ئه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته پێكهاته‌ییه هه‌نووكه‌ییه‌ی ئێستا له‌بار ده‌چیت، واتا پێشووتر پێكهاته له‌بار نه‌بوو و له‌سه‌رده‌می ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته پێكهاتهییهی سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی له‌باره به مه‌رجێك بكه‌ر (كورد) یه‌كپارچه و یه‌كگرتوو بێت بۆ شوێندانه‌ری و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی گونجاوی پێكهاته‌یی به هه‌موو ره‌گه‌ز و بنه‌ماكانی.
8- لۆبیگه‌ری له ده‌ره‌وه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی (به‌سود وه‌رگرتن له هه‌موو ڕه‌گه‌ز و خاڵه به‌هێزه‌كانی كورد و پێگه‌ی كوردستان) وهه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی له ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له به‌هاكانی لیبراڵی و دیموكراسی له‌سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و په‌یوه‌ندی و تێكنۆلۆژیدا له ژێر پارادایمی به‌جیهانیبوون باشترین میكانیزمه.
هادی عەزیزی، چاوەدێر و چالاکی سیاسی کوردستانی خۆرهەڵات یەکێکی تر لەو جالاکە سیاسیانەیە کە ڕۆژی کورد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو پرسە، وتووێژی لەگەڵ کردووە کە لێرەدا دەیخوێننەوە:
ڕۆژی کورد: بەڕای ئێوە هۆکارەکان چین کە ڕێککەوتنێکی وەک سایکس- پیکۆ سەرەڕای هەموو کاریگەرییە نەرێنییەکانی و سەرەڕای بەرخۆدانی زۆر لە دژایەتیی، تا ئێستاش بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە
عەزیزی: لە فەلسەفەی سیاسی دا حوکمێکی بەهێز هەیە، ئەویش نیشاندانی ناحەقیقەت بە حەقیقەتە کە ڕەنگە سایکس-پیکۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو خاڵە بیگرێتەوە. وەک چۆن شەڕی داعش نەتەوەی کورد، جیا لە خوێن لە باری مادیشەوە باجی بۆ دا، ڕەنگە سایکس-پیکۆش، هەڵگری ژانێکی تایبەت بێ بۆ نەتەوەی کورد کە بە ئاشکرا یان شاراوە، دەبێ باجێکی بۆ بدا. هۆکاری ئەوەی کە هەتا ئێستاش سایکس-پیکۆ وەک خۆی ماوەتەوە، ئەوەیە کە هەموو زلهێزانی دنیا یان خود ئەو وڵاتانەی سایکس-پیکۆیان هێنایە ئاراوە، هەتا بەرژەوەندی و قازانجیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا مسۆگەر بێت، بە مانەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە ڕازین و دەتوانین بڵێین لە ئەگەری جەمسەربەندیی سیاسی و کۆنتڕۆڵی بەشێک لە عێڕاق، لەلایەن ڕێژیمی ئێران و مانەوەی عێراق لە چوارچێوای پەیمانی سایکس-پیکۆ، کەلێنێکی گەورە بۆ دژایەتی کردنی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە دێتە ئاراوە کە قازانجێکی گەورەی بۆ نەتەوەی کورد تێدایە کە بتوانێت دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی دابمەزرێنێت. لێرەدا ئەو هێز و لایەنە سیاسیە کوردییەی کە دەیهەوێت دەوڵەتی کوردی درووست بکات، ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ دەکەوێتە لایەنی وڵاتانی زلهێز و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کە بریتیە لە شکست هێنان بە سیاسەتەکانی ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستان، دەتوانرێت کۆتایی بە سایکس پیکۆ بهێنرێت. لە لایەنی کوردستانیەوە، تەواو نەبوونی پەیمانی سایکس-پیکۆ پەیوەستە بە پڕش و بڵاویی هێزی سیاسی کوردی، کە لە هەر پارچەیەکی کوردستان سیاسەتی کوردی ڕۆڵێکی جیاواز دەگێڕێت کە لە ڕووی یەکیەتی نەتەوەی کوردستان و ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان، خزمەت بە دۆخەکە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەنگاوی سیاسی، هەنگاوێک لە دوای هەموو پارچەکانی کوردستانە، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین لە ئەگەری دامەزراندنی تەنانەت دەوڵەتی باشووری کوردستان، ناتوانین بڵێین کە هەڵوەشاندنەوەی سایکس پیکۆ لە هەنگاوی یەکەمدا قازانجی بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان دەبێت. ڕەنگە لە لایەنی هەست و ڕۆشنبیریی نەتەوایەتی هەنگاوێکی مێژوویی بۆ کوردستان بێت، بەڵام لە گۆڕەپانی حەقیقەتی سیاسی‌دا جیاوازە
ڕۆژی کورد: کورد بۆ ئەوەی کە بگا بە کیانی خۆی و ئەو ڕێککەوتنە بە قازانجی خۆی وەرچەڕخێنی و بیگۆڕێ، دەبی چی بکا، بە گشتی کورد چەند و چۆن تاوانبارە لە مانەوەی سایکس- پیکۆ تا ئێستا؟
عەزیزی: ئەم پرسیارەیان لە دوو کەلێنی تێگەییشتن لە دۆخدا لێک دەدەینەوە، جا دۆخەکە یان ئاسایی بێت یان داسەپاو بێت. سەردەمانێک کە سایکس-پیکۆ هاتە ئاراوە، ئەوە حاڵەتێکی دیدەیی و بەرچاو و ئۆبژێکتیڤە کە کورد لە دانیشتنەکاندا کەسی نەبوو و کوردستان، بەدوور لە ئیرادەی کوردان دابەش کرا، بەڵام ئەم جارەیان زۆربەی وڵاتانی زلهێز و تەنانەت ئەو لایەنەی کە سایکس پیکۆیان بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناویندا سەپاند، دۆستی کوردن و ئێستا کوردستان بە سەدان سیاسەتمەداری باشی هەیە کە لە ڕووی نێونەتەوەییشەوە تەنانەت ڕۆڵی باشیان لە سیاسەتدا هەیە. کورد لە شەڕی داعشدا قەڵغانێکی بەهێز بوو کە توانی مرۆڤایەتی بپارێزێ ، کەوابوو ئەگەر ئەمجارەیان لە ڕووی سیاسییەوە هەنگاو نەنرێت، ئەوە بە ئانقەستە و لە دۆخێکی سۆبژێکتیڤدا، زانایانە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان کار کردراوە.
لایەنێکی گرینگی ئەم پرسە، ئامادەکردنی وڵات و نیشتمانە کە چۆن بەرەو ئاراستەی دەوڵەتی خۆی دەڕوا، ئایا بڵێی کوردستان وەک سکۆتلەندی لێ بە سەر نەیێت؟؟؟ ئایا تاکی کورد لەوە تێگەییشتووە کە ناکرێ مافێک وەک گۆڕانی چارەنووسی نەتەوەیەک بەرەو ئازادی یەکجارەکی بە هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی و ئاو و کارەبا بگۆڕێتەوە؟ ! ئەوانە هەمووی لە یەک وەڵامدا خۆی دەبینییەتەوە کە کوردستان دەبێ خۆی لە باری سیاسییەوە یەکلا بکاتەوە و بە یەکڕیزی ناو ماڵی کوردان،ئەو هەلە بە ناحەزان و داگیرکەرانی کوردستان نەدا،کە بیانهەوێ لە بەرامبەر پرسی ڕێفراندۆم و هەڵوەشانەوەی سایکس پیکۆ و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی،لەمپەر درووست بکەن و هەروەها ئەگەر کورد لە باری سیاسەت و ستراتیژی حیزبی و ئایدیا، خۆی بەو جەمسەرەوە گرێ بدا کە دەیهەوێ وڵاتانی چوارچێوەی پەیمانی سایکس پیکۆ وەک خۆیان بمێننەوە،نە دەتوانێ دەوڵەت دابمەزرێنێ و نە دەتوانێ ئەو پەیمانە ڕەشە هەڵبوەشێنێتەوە.
جەمشید بەهرامی، نووسەر و چالاکی سیاسیی کوردستانی خۆرهەڵاتیش بە دڵێکی ئاوەڵاوە وڵامی پرسیارەکانی ڕۆژی کوردی داوە و ڕاڤەی باسەکەی بە شێوەی خوارەوە کردووە.
رۆژی کورد: به‌ڕای ئێوه هۆکاره‌کان چین که رێککه‌وتنێکی وه‌ک سایکس-پیکۆ سه‌ره‌ڕای هه‌موو کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی و سه‌ره‌ڕای به‌رخۆدانی زۆر له دژایه‌تیی، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه؟
بەهرامی: ڕۆڵی داگیرکه‌رانی کوردستان له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌دا زۆر گرینگه و بێگومان یه‌کێکه له فاکته‌ره‌کانی به‌رده‌وام بوون و درێژه‌کێشانی ئاکامه‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه، ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌مه ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که به درێژایی ئه‌م سه‌د ساڵه، قه‌ت کورد له ناوچه‌که‌دا وه‌ک ئێستا ئه‌وه‌نده خاوه‌ن هێز و توانا نه‌بووه و قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان له به‌رامبه‌ر کورددا لاواز نه‌بوون.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به هێز بوونی کورد و لاوازی بوونی داگیرکه‌رانی کوردستان، کێشه‌ی سه‌ره‌کی نایه‌کڕیزی و دابه‌ش بوونی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به گشتی به سه‌ر دوو به‌ره‌دایه و ئه‌مه فاکته‌ری سه‌ره‌کییه بۆ به‌رده‌وام بوونی ئاکامه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنه.
رۆژی کورد: کورد بۆ ئه‌وه‌ی که بگا به کیانی خۆی و ئه‌و رێککه‌وتنه به قازانجی خۆی وه‌رچه‌رخێنێ و بیگۆڕێ، ده‌بێ چی بکا،به گشتی کورد چه‌ند و چۆن تاوانباره له مانه‌وه‌ی سایکس-پیکۆ تا ئێستا؟
بەهرامی: له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا، گه‌لی کوردستان به پێشه‌نگایه‌تی هێزه سیاسییه‌کان ده‌بێت بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بدات. دژایه‌تی کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له ژێر هه‌ر چه‌شنه بانگه‌شه‌یه‌کدا له خزمه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه نگریسه‌یه و کورد له گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واکانی دواده‌خات.
گوتارێک که ده‌وڵه‌تی کوردی له وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی داپڵۆسێنه‌ر و هاوچه‌شنی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی داگیرکه‌رانی کوردستان وێنای ده‌کات و پێناسه‌ی ده‌کات ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گوتاری داگیرکه‌رانی کوردستاندا هاوته‌ریبه و له خزمه‌تی به‌رده‌وامبونی سایکس پیکۆ و بنده‌ست بوونی کورددایه، سایکس پیکۆ و داگیرکه‌ران، کوردستانیان دابه‌ش کرد به‌ڵام قه‌ت نه‌یتوانی ڕۆحی یه‌کبوون و یه‌کگرتوویی له تاکی کورد بسێنێته‌وه؛ دڵبهخهم بوونی هه‌رکامه له پارچه‌کانی کوردستان بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کورستان ئاماژه‌یه به‌و ڕۆحه یه‌کگرتووییه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌بێت هه‌ر پارچه‌یه‌ک به پشتیوانیی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی چڕتر بکاته‌وه، هاوپه‌یمانی هێزه سیاسییه‌کانی هه‌ر کامه له پارچه‌کان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ته به داگیرکه‌رانی کوردستان و قه‌ڵاچۆکردنی پارچه‌کانی دیکه؛ ئه‌و لایه‌نه‌ی که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا سڵ ناکات قه‌ت بۆی نییه بانگه‌شه‌ی یه‌کگرتوویی بکات چونکوو یه‌کگرتوویی کردوه‌ته قوربانیی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی.