Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕژیم گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات و کۆمەڵەی لە قوروە خاپوور کرد

ڕژیم گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات و کۆمەڵەی لە قوروە خاپوور کرد

0
1070

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕٶژی کورد لە شاری قوروە، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ڕژیم بە بیانووی ساز کردنی بینای نوێ گۆڕستانی شەهیدانی شاری قوروە، هەڵکەوتوو لە ٢ کیلۆمیتریی شاری قوروە لە شەقامی شێخ جافر ـی  تێکڕماند و خاپووری کرد.

ئەو گۆڕستانە کە زۆربەی شەهیدانی دێموکرات و کۆمەڵە و بەتایبەتی گوردانی شوان ـی ناوچەی سنەی تێدا نێژرابوو و بۆ خەڵکی ناوچە ڕێز و گرنگییەکی تایبەتی هەبوو و سەردانی شەهیدانی لێ دەکرا بە بیانووی ساز کردنی بیان و پارک لە لایەن ڕژیمەوە بە گشتی تەخت کراوە.

شەهیدانی دەیەی 60 و 50 دیموکرات و کۆمەڵە کە لە لایەن ڕژیمی تارانەوە لە دار درابووون لەو گۆڕستانە نێژرابوون و خەڵکی ناوچە بەردەوام سەردانی ئەو گۆڕستانەیان دەکرد.

ئەگەرچی دەوڵەت ناوی ئەو شوێنەی نابوو “لەعنەت ئاوا” بەڵام خەڵکی قوروە و ناوچە بە گۆڕستانی شەهیدان و شوێنێکی پیرۆز لێیان دەنواڕی.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ڕژیم ٣٣٠ بنە داری کە لە تەنیشت گۆڕی شەهیدان نێژرابوو بڕی و تەنانەت مردووشۆرخانەی بەهاییەکانیشی لەو شوێنە ڕووخاندووە بەڵام گۆڕی بەهاییەکان وەک خۆی ماوەتەوە و تەنیا گۆڕستانی شەهیدان لەناو براوە و خاپوور کراوە.

خاوەنی زەوی ئەو گۆڕستانە لە بنەڕەتدا کەسێکی بەهایی دانیشتووی شاری قوروە بە ناوی خەلیل ئیقدامیان ـە کە ڕێبەری بەهاییەکانی شاری قوروەیە و ئەو شوێنە بە بێ ئیزنی خۆی وێران کراوە و لە سەر تابلۆیەکیش نووسراوە خاوەن یان خاوەنەکانی لە ئەگەری هەبوونی داواکارییەک، سەردانی فەرمانگەی “جیهادی کشاوەرزی” بکات.

خاوەنی ئەو مڵکە (خەلیل ئیقدامیان) سەرەڕای داگیرکرانی مڵکەکەی لە لایەن ڕژیمەوە و ولام نەدانەوە بە سکاڵاکەی بە ڕەسمی بانگهێشتی دادگا کراوە و لە نووسراوی دادگادا هاطووە ئەگەر بێت و ناوبراو لە کاتی ئاماژە پێکراودا و بە هۆی سکاڵای فەرمانگەی (جیهادی کشاوەرزی) لە بێدادگای قوروە ئامادە نەبێ، دەستبەسەر دەکرێ.

خەلیل ئیقدامیان ساڵیانێکە لە لایەن ڕژیمەوە لە ژێر گوشار دایە و کوڕەکانی بۆ تاران دوور خراونەتەوە و ڕژیم بە نیازە لە ژێر گوشاردا ناوبراویش لە قوروە دوور بکاتەوە.

خەلیل ئیقدامی کەسایەتییەکی خۆشەویستی کورد و ئازەرییەکانی ئاکنجیی شاری قوروەیە.

1

4

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسات به‌ سات له‌ گه‌ڵ ڕووداوه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری نیس له‌ فه‌ڕانسه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌
بابەتی دواترفرانسوا ئۆلاند: بەگوڕتر لە جاران لە هەمبەر تیرۆریسم دەوێستینەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان