فرانسوا ئۆلاند: بەگوڕتر لە جاران لە هەمبەر تیرۆریسم دەوێستینەوە

0
1246

ڕۆژی کورد: دوای هێرشی تیرۆرۆیستیی شەوی ڕابردووی فەڕانسە کە تێیدا کامیۆنێک وەناو خەڵک کەوت و زیاتر لە ٨٤ کوژراوی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥، فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕانسە ڕایگەیاند: “فەڕانسە تووندتر و بەگوڕتر لە جاران درێژە بە بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریسم لە عێراق و سووریە دەدات”.

ئۆلەناد لە پەیامێکی تەلەفییۆنی خۆی ڕوو لە خەڵکی فەڕانسە گوتی: “هیچ شتێک ناتوانێ ڕێگر بێ لە بڕیاری چڕی فەڕانسە بۆ وەستانەوە لە هەمبەر تیرۆریسم و بە دڵنیاییەوە درێژە بە ململانێ لەگەڵ تیرۆریسم لە عێراق و سووریە دەدەین”.

ئۆلاند هەروەها گوتی: “ئێمە بەردەوام دەبین لە وەشاندنی گورز لەو تیرۆریستانەی لە وڵاتی خۆمان دەمانکەنە ئامانج و خەسارمان پێدەگەیێنن”.

ئۆلاند کە هێرشی شەوی ڕابردووی باژێری نیس ـی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو برد ڕایگەیاند کە حاڵەتی نائاسایی لە فەڕانسە بۆ ماوەی سێ مانگی تر درێژ دەکرێتەوە.

ئۆلاند هەوەها ڕاشیگەیاند کە فەرمانی دەرکردووە تا کەڵک لە پاشکۆی هێزی ئەرتەش و پۆلیسی فەڕانسە و هەروەها هێزەکانی تریش بۆ بەهێزتر کردنی بواری ئاسایش و تەناهیی فەڕانسە وەربگیردرێ و سەرجەم هێزەکان بخرێنە گەڕ.

هەرچەند  ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕەسمی  بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی پێنج شەنبە ٢٣ی پووشپەڕی شاری نیس لە فەڕانسەی وەئەستۆ گرتووە بەڵام بەشێک لە چالاکانی سیاسیی کورد و ئێرانی لایان وایە پەیوەندییەک لە نێوان بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە پاریس و ئەو تەقینەوەیەدا هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت