ئاشقێک لە گیلانی‌رۆژئاوا، ٣ ئەندامی بنەماڵەیەکی کوشت و ٢ کەسیشی لێ بریندار کردن

0
624

روژی کورد: لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شارستانی گیلانی رۆژئاوا لە پارێزگا کرماشان، لە ئەنجامی کێشەیەکی بنەماڵەییدا ٣ کەس کوژران و ٢ کەسیش بە توندی بریندار بوو.

بە گوتەی شایەتحاڵان،  کوڕێک کە ئاشقی کچی بنەماڵەیەک لە گوندێکی سەربە گیلانی رۆژئاوا بووە، پاش ئەوەی لەلایەن دایک و باوک و برای کچەکەوە وڵامی خوازبەینیەکەی رەت دەکرێتەوە، بە چەک کچەکە و دایک و باوکی کچەکەی کوشتووەو و دوو برای کچەکەشی بریندار کردووە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی پێنج‌شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لە گوندی “سوخۆ”ی سەربە شارستانی گیلانی رۆژئاوا هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ  بکوژەکە لەلایەن هاووڵاتیانی گوندەکەوە دەستبەسەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

چالاکانی کۆمەڵایەتی هۆکاری پەرە ئەستاندنی ڕەوتی کوشتن و خۆکوژیی هاووڵاتیانی کورد، بۆ نەبوونی ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێنەوە و لەو باوەڕەدان، هەتا ئەو کاتەی کە فشاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئارادا بێت، ئەو رەوتە لە زیادبووندایە.

بە بڕوای کۆمەڵناسان و دەرووناناسان سەرەکی‌ترین فاکتۆر بۆ پەرە گرتنی توند وتیژی لە کۆمەڵگەی ئێراندا خودی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانە و لەو باوەڕەدان کاتێک دەسەڵات بە ئاشکرا لاوان لەسەر شەقامەکان لەسێدارە ئەدات، ئیتر کوشتن و ئەستاندنی گیانی مرۆڤ لەلای تاک ئاسایی دەبێتەوە روحم و بەزەیی کەمتر دەبێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.