Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نوێكرایه‌وه‌ ، ڕوونکردنەوەیەک لەسەر گیرانی خوێندکاری کورد فەرشاد ئەمینی

نوێكرایه‌وه‌ ، ڕوونکردنەوەیەک لەسەر گیرانی خوێندکاری کورد فەرشاد ئەمینی

0
1078

سەرجەم خوێنەران و بینەرانی ڕۆژی کورد ئاگادار دەکەینەوە کە ڕوونکردنەوەی ئەوڕۆی “ڕۆژی کورد” لەمەڕ گیرانی خوێندکاری کورد، فەرشید ئەمینی و هەروەها دانانی وێنەکانی ناوبراو و بەراورد کردنیان لەگەڵ یەکتری و دانی ڕوونکردنەوە لە لایەن ڕۆژی کورد، دەگەڕێتەوە بۆ هەستی خۆ بە بەرپرسیار زانینی ڕۆژی کورد لە هەمبەر ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد و پێش گرتن لە گیران و تێداچوونیاندا و نەکەوتنە داوی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ ئامانجی حیزبی لە پشتەوە نیە.
ڕۆژی کورد بە بەردەوامی تێکۆشاوە، دەنگ و ڕەنگی هەر هەموو کورد بە گشتی بێ و نەخشێنەری ڕۆژی گشت کوردان بێت و یارمەتیدەری کورد بێ بۆ وەدیهێنانی داهاتوو و گەیاندنی زانیاری و ئەوە هەوڵی سەرجەم ئەندامانی ڕۆژی کوردە.
ئەو ڕوونکردنەوەی ئەوڕۆی ڕۆژی کورد و بە هەڵە چوونمان زیاتر دەکەوێتە سەر ئەستۆی هاوڕێیانی خودی بەرێز فەرشید ئەمینی کە لەگەڵ میدیا و ڕاگەیاندنەکان بەداخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ ڕاستی دواون و تێکۆشان میدیا و دونیای ڕاگەیاندن بە هەڵە دا بەرن، ئەوەش دەبێ لە خۆیان بپرسرێ، داخوا چ ئامانجێکیان لە دڵ و هزردا هەبووە.
ئێمە وەک ڕۆژی کورد، هیوای سەرکەوتن بۆ بەریز فەرشید ئەمینی و سەرجەم ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد و کوردستان لە هەر حیزب و ئایدیایەکدا کە تێیدا بۆ کورد خەبات دەکەن، دەخوازین و هیوادارین ڕێڕەوی ڕاستەقینەی ڕێگای کورد و کوردستان بن و لە سایەی ئەوانەوە ئامانجەکانی کورد دەستەبەر بێت.

ڕۆژی كورد لێره‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ سه‌رجه‌م بینه‌ران و خوێنه‌رانی ده‌كا

لینكی ڤیدیۆیی ده‌قی قسه‌كانی  فەرشاد ئەمینی

ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ڕۆژی كورد بڵاو كرایه‌وه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ : 

ماوەی هەشت ڕۆژ بەر لە ئێستا هەواڵێک لەسەر دەست بەسەر کرانی فەرشاد ئەمینی خوێندکاری کوردی زانکۆی تاران بڵاو بۆوە و چەند ئاژانسی هەواڵدەری جێی متمانەی وەک ئاژانسی هەواڵدەری موکریانیش پشت ڕاستیان کردەوە.

لەو دوو ڕۆژەی دواییدا لەسەر فەیسبووکی ناوبراو وێنەیەک بڵاو بۆتەوە کە ناوبراو بە چەک و رەخت و جلی گریلاییەوە نیشان دەدا و لەسەری نووسراوە: لەو چەند ڕۆژەدا هەوالێکی بەدرۆ لەسەر گیرانی من لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژێمەوە بلاو بۆتەوە بەڵام درۆیە و من ئێستا لە گشت کاتێک ئازادترم و لە ڕیزی گریلاکان دام و دەچمە خولی ڕاهێنانی چەکداری و داوا لە هەموو کوردێک دەکەم پشتگیری بەرخۆدانی باکووری کورستان بکەن. ناوبراو هەروەها دەڵێ: ناوەندە ئەمنیەتییەکان تەنیا توانیویانە موبایلەکەی من لەگەڵ خۆیان ببەن.

ڕۆژی کورد بە سەرنجدان بە هەندێ زانیاری ورد لەو بارەوە بە پێویستی دەزانێ چەند خاڵێک  ڕوون بکاتەوە:

یەکەم: وێنەی بلاوبۆوە لە فەیسبووکی ناوبراودا، هی ئێستا نیە و لانیکەم کۆتایی وەرزی هاوین نیشان دەدات، ئیستا وەرزی زستانە و شوێنی گریلا و پێشمەرگە (چیاکانی کوردستان) پڕ لە بەفر و سپی پۆشن.

دوو: وێنەی بڵاوبۆوە هەرچەند زۆر هاوشێوەی ناوبراوە بەڵام لە ڕووی ڕواڵەت و جەستەوە جیاوازیشی هەیە بۆ نمـوونە تا ڕادەیەک کورتە باڵاترە.

سێ: ئێمە تێکۆشاوین پەیوەندی بە هەندێ کەس لە نزیکانیەوە بگرین کە لە ناویاندا کەسانێک هەن بە وردی ئاگاداری دەست بە سەر بوون و کاتەکەی هەن.

چوار: ئاژانسی هەواڵدەری موکریانیش بۆ پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵەکەی پەیوەندی بە کەسانێک لە هاوڕێکانیەوە گرتبوو کە تێیدا باس لە کات و شێوەی گیرانەکەی دەکەن.

کەواتا گریمانەی ئەوە دەکرێت کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژێم دوای گیران و دەست بەسەر کردنی فەرشاد ئەمینی، پاسوۆردی ناوبراویان وەرگرتبێ یان فەیسبووکەکەیان هاک کردبێ و بەو جۆرە و بە دانانی ئەو وێنەیە دەیانهەوێ هاوڕێ و هاوبیرانی ناوبراو بناسن و دەست بە سەریان بکەن، یان ئەوەتا دەیانهەوێ هاوڕێ نزیکەکانی یان کەسانی خەمخۆر کە لە ڕووی هەست و سۆزەوە نامەی بۆ دەنێرن بناسن و ئەوەش داوێک بێ بۆ گیرانی زیاتری کەسانی نیشتمانپەروەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەردانی نهێنی شاندێکی بالای پ ک ک لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی لە بەغدا
بابەتی دواترمانگرتن لە خواردنی چوا زیندانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان