سەردانی نهێنی شاندێکی بالای پ ک ک لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی لە بەغدا

0
635

بە پێی زانیارییانەی  لە هەندێک هەواڵدەری بلاوبۆتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێكی باڵای پەكەكە بە نهێنی سەردانی بەغدای کردووە و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێ‌ “جووڵەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ پڕچەككردنی پەكەكە لە دژی داعش و توركیا هەیە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پارلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی (پ د ك) بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “شاندێكی پەكەكە بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق و حەشدی شەعبی كۆبوونەتەوە، چونكە عێراق ناوێرێت بە ئاشكرا مامەڵە لەگەڵ گروپێك بكات، كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و توركیاوە بە تیرۆرست ناسێندرابێت، ئەو نزیكبوونەوەی پەكەكەو بەغداش وەڵامدانەوەی هاتنی سوپای توركیایە بۆ نێو خاكی عێراق”.

عەبدولباری زێباری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی (ی ن ك) رەتیدەكاتەوە، كە پەكەكە بە نهێنی هاتبێتە بەغدا، ئەو بە رووداوی راگەیاند:” ئێستا پەكەكە لە بەغدا حزووریان هەیە، تێڕوانی حكومەتی عێراقیش گۆڕاوە، ئەو كاتەی عەبادی لە پەرلەمان گوتارێكی پێشكەشكرد بە ئاشكرا ستایشی رۆڵی پەكەكەی لە شەڕی داعش كرد، ئەمە ئاماژەیەكی روونە كە هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر پەكەكە گۆڕاوە”.

هەرچی شاخەوان عەبدوڵڵایە كە ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگرییە لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، بەغدا لە دژی توركیا و هەرێمی كوردستان پەكەكە پڕ چەكدەكات و دەڵێ‌:”بەغدا هیچ پێگەیەكی سیاسی و سەربازی لە بادینان نییە، بەڵام دەیەوێت لە رێگای پڕچەككردنی پەكەكەو دروستكردنی حەشدی شەعبی لە شنگال نفوزی خۆی دروستبكات، بەغدا دەیەوێت توركیا بە یارمەتیدانی پەكەكە ئیستیفزاز بكات و لە ئایندەش كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دروستبكات”.

شیاوی ئاماژەیە کە دوای ڕزگار کرانی شنگال و دوای ئەوەی کە  قایم مەقامی شنگال داوای لە هەموو هیزە چەکدارەکان کرد بە مەبەستی ئاوەدان کردنەوەی شنگال، ئەو شارە چۆڵ بکەن، بەرپرسانی پ ک ک کوتیان بۆ چۆڵ کردنی شنگال، چاوەڕوانی دەستووری بەرپرسانی بەغدا دەکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.