Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور دوایین زانیارییەکان لەسەر هێرشی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر چەند بنکە لە عێراق...

دوایین زانیارییەکان لەسەر هێرشی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر چەند بنکە لە عێراق و کەرکووک

0
1767

وەزیری كارەبای حكوومەتی عێراق، قاسم فەهداوی، ئاماری كۆتایی قوربانیانی ئەو هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر وێستگەی كارەبای قەزای دووبزی سەربە باژێڕی كەركووكی ڕاگەیاند و گوتی: “بەپێی ئاماری كۆتایی كە گەیشتووەتە دەستمان، 34 كەس كوژراو و بریندار بوون و لەناویاندا شارەزای ئێرانیش هەیە”.

ڕۆژی کورد: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لەچەند لایەكەوە بەجیا هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك باڵەخانەی حكوومی لە شاری كەركووك لەوانە، “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بنكەی پۆلیسی عەدالە، بنكەی پۆلیسی دۆمیز، بارەگایەکی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وێستگەی كارەبای دووبز”.

فەهداوی، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو هێرشە کردووە وڕایگەیاند: “بەپێی ئەو ئامار و زانیارییانە كە بەدەستمان گەیشتووە، لەكاتی هێرشەكە بۆ سەر وێستگەی كارەبای دووبز، تیرۆریستانی داعش هەشت فەرمانبەری ژووری كۆنترۆڵكردنی وێستگەیان لەسێدارەداوە و هەروەها چوار شارەزایی ئێرانیشیان كوشتووە كە لەناو وێستگەكە كاریان دەكرد”.

فەهداوی هەروەها گوتیشی: “هەر لەو هێرشەدا 22 فەرمانبەر و پاسەوانی وێستگەكە بریندار بوون”.

بەپێی هەواڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ٤ پسپۆڕی ئێرانی لەو هێرشەدا کوژراون و ٣ کەسیشیان بریندار بوون.

وەزیری كارەبای عێراق زانیاری زیاتر لەسەر هێرشەكە باس كردووە و ڕایگەیاند: “تیرۆریستانی داعش بە بۆمبی دەستی ژووری كۆنترۆڵكردنی وێستگەی كارەباكەیان تەقاندووەتەوە كە بەهۆیەوە كاركردن لە وێستگەكە وەستاوە بەڵام ئێمە كەرەستە و كەلوپەلی پێویستمان رەوانەی وێستگەكە كردووە بۆ ئەوەی بخرێتەوە كار”.

قاسم فەهداوی دەشڵێت: “سەرجەم وێستگەكانی كارەبا لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە خراوەنەتە باری لەناكاو و ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە دەوروبەریان گیراونەتە بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ئەو وێستگە كارەبایانە بگیرێت.

هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەكدا پشتڕاستی كردەوە، پێنج شوێنی ئەمنی لەلایەن هێزەكانی ئەمنییەوە كۆنترۆڵكرانەوە كە تیرۆریستانی داعش لە شاری كەركووك هێرشیان كردبووە سەریان.

پێشتریش سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناو شاری كەركووك بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، دوو تیرۆریستی خۆكوژی داعش لە ناو وێستگەی كارەبای دووبزدا،خۆیان تەقاندووەتەوە كە بەهۆیەوە 13 فەرمانبەری وێستگەكە كوژراون بەڵام وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاندووە كە ژمارەی كوژراوەكانی هێرشەكە 12 كەسە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانگەوازی هاوکاری کردنی کومیتەی هەورامانی ڤەژین
بابەتی دواترهونه‌رمه‌ند قاله‌ شین ، مامۆستای به‌یت و حه‌یران به‌ خاك سپێردرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان