ڕۆژی كورد : ئەمڕۆ هەینی 30ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، حەیران بێژی ناسراوی کورد، قادر ئوستاد ئیبڕاهیمی ناسراو بە قالە شین لە گۆڕستانی بوداخ سوڵتانی شاری مه‌هاباد و له به‌شی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان به به‌شداریی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی شاری مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ری به خاك سپێردرا.
كۆڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی كوردستان ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١و ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی (( جامیع )) ی شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێ .
قالەشین ساڵی 1307ی هەتاوی لە گوندی خەلیفان ـی سەر بە باژێڕی مهاباد لەدایک بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵاندا بۆ خوێندن نێردراوەتە لای مەلا خەلیل گۆڕەمەری، بەڵام کاتێک لەوێ دەنگخۆشی و توانایی لە حەیران بێژی و گۆرانی چڕێندا دەردەکەوێ، پاش ٧ ساڵ واز لە خوێندن دەهێنێت و دێتە بواری هونەرەوە.
قالەشین لە بواری بەیت و حەیراندا تواناییەکی جێگای سەرنجی هەبووە و خۆی یەکێک لەو کەسانە بووە کە جیا لە حەیران و بەیتبێژی، بەیتی داناون کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە بەیتی بارزانی بکەین.
قالە شین، جیا لە دەنگخۆشی و حەیرانبێژی، کەسێکی نیشتمان دۆست و کوردپەروەر بوو و ٢ کوڕیشی به ناوه‌كانی شه‌هیدان كه‌ماڵ و عوسمان لە ڕیزەکانی خەباتی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات شەهید بوون و ئەوەش هۆکارێک بوو کە لە ناو خەڵک دا، ڕێزێکی تایبه‌تی هەبوو.