Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان دەیڤید کامێرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی خۆی کشاوە

دەیڤید کامێرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی خۆی کشاوە

0
943

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ٤ی پووشپەڕ و دوای ئەوەی کە زۆرینەی خەڵکی بریتانیا دەنگیان دا بە هاتنە دەری بریتانیا لە یەکگرتووی ئوروپا، دەیڤید کامێرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند، لە پۆستەکەی خۆی کشاوەتەوە و وازی هێناوە.

 کامێرۆن لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێرەکان و لە هەمبەر داونیگ سترین، ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتیشی پێشتر لەمەڕ ئەو پرسە لەگەڵ شاژنی بریتانیاش دواوە.

 کامێرۆن هەروەها ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسی داهاتووی حیزبی موحافزەکاردا کە مانگی ئۆکتۆبر بەڕێوە دەچێ، ڕێبەری داهاتووی ئەو حیزبە هەڵدەبژێردرێ و ئەو کات، ئەو لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە.

 شایانی ئاماژەیە کە کامێرۆن لایەنگری چڕوپڕی مانەوەی بریتانیا لە یەکگرتووی ئوروپا بوو بەڵام بەو حاڵەشەوە رایگەیاند، دەبێ ڕێز لە دەنگ و ڕای خەڵک بگرین.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەروەها گوتیشی: “من وا بیر دەکەمەوە کە بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە ڕێبەر و پێشڕەوێکی باش نیم.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگیلان ڕۆژئاوا: مین هەمدیسان قوربانی لێکەوتەوە
بابەتی دواتربەردەوامیی زنجیره‌ خۆپێشاندان‌و ناڕەزایەتی دەربڕین لە چەند شارێکی کوردستان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان