Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سامان قادری ئازەر دوای ٥ مانگ هێشتا لە زیندانی ئێڤین ـە و...

سامان قادری ئازەر دوای ٥ مانگ هێشتا لە زیندانی ئێڤین ـە و چارەنووسی ناڕوونە

0
1361

ڕۆژئ کورد: به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ زیاتر له‌ 5 مانگ به‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ سامان قادری‌ ئازه‌ر، ناوبراو هێشتا له‌ بەندی تاکەکەسیی به‌ندی‌ ٢٤٠ی‌ ‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئێڤین بەند کراوە.

سامان قادری ئازەر کوڕی غەفوور، وێنەگری تەمەن ٢٥ ساڵەی کوردی شاری بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٤ و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوازرابوو، دوای سێ مانگ بێ هەواڵی لە شوێن و باروودۆخەکەی، ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ لە ڕێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگیران و دەست بەسەر بوونی ئاگادار کراونەتەوە بەڵام لە ماوەیەدا تەنیا یەک جار دایكی‌ توانیویه‌تی‌ چه‌ند خولەک چاوی‌ پێی‌ بكه‌وێ.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە رێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەی قادری ئازەر یان ئاگادار کردۆتەوە کە کوڕەکەیان ٨ ڕۆژ بەر لەو ڕێکەوتە بۆ تاران ڕاگوازراوە.

لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا،  تا ئێستاش سامان دادگایی نه‌كراوه‌ و هەروا لە بەندیخانەی ئێڤین و بێ چارەنووس لە بەندیخانەی ئێڤین دەستبەسەرە.

سامان قادری‌ ئازه‌ر به‌ هۆی‌ نه‌خۆشیی مێعده‌ و ده‌زگای‌ هه‌ره‌س پێویستیی به‌ چاره‌سه‌ری پزیشکی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان هەیە.

شایانی باسە ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ پێوه‌ندی‌ و هاوكاریكردنی‌ حیزبێکی‌ كوردیی دژبەری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆنسێرتی گرووپی ژنانی “ژیوار” لە سنە و و کۆڕێ ڕەخنە و پێشنیار لە بەرهەمەکانی کەریم حیکمەتی
بابەتی دواترچارەنووسی لاوانی کوردی دەستبەسەربووی یارسان دوای ١٠ ڕۆژ هەروا ناڕوونە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان