تێبینی: ئەو هەواڵە لەلایەن چالاکوانانی یارسان ڕەت کراوەتەوە و بە خۆشیەوە دەگوتری کەس دەستبەسەر نەکراوە، پێشتر ڕۆژی کورد ئەو هەواڵەی بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی کوردستان و کورد بڵاو کردبۆوە.
ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی و نوشاد تاهیری ڕۆژی 27ی پووشپه‌ڕ و لە کاتی سەردانی حەسەن ڕوحانی بۆ شاری کرماشان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هەڵاواردن و زۆرداری لەسەر یارسانەکان و بەناڕاست دەرچوونی بەڵێنییەکانی ڕوحانی و لاریجانی، لێوی خۆیان دووریبوو.
ئه‌و سێ که‌سه ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و یەک ڕۆژ دوای ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە، لە لایەن فەرمانگەی ئیتلاعاتی کرماشان بانگ کران و لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا و ده‌سبه‌سه‌ر کران.
بە گوێرەی ماڵپەڕی کوردستان و کور، دوابەدوای دەستبەسەرکرانی ئەو سێ چالاکوانە، سه‌دان که‌س له لاوانی یارسان چوونه به‌ر ده‌م ئیتلاعات و داوای ئازادکردنی ئه‌و سێ که‌سه‌یان کرد.
لە هەمبەردا فەرمانگەی ئیتلاعاتی کرماشان لە جیاتی وڵامدانه‌وه به داواکاریی ناڕازییەکان، که‌سیان لێ ده‌سبه‌سه‌ر کردن که دواتر به دانانی بارمته ئازاد کران.
شه‌وی 28ی پووشپه‌ڕیش ده‌یان که‌سی دیکه له لاوانی یارسان که له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان به‌رده‌وام بوون و به به‌رد په‌لاماری بنکه‌ی سپا له چوارڕێیانی به‌سیجیان دا که 16 که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کران که له‌و کاته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
پارلمانی ئێران بە شێوەیەکی یەک لایەنە، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یارسانیەکان پچڕاندووە و بەڵێنییەکانی لاریجانی بە کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی یارسان بەدینەهاتوون و مافیای حکومەتی لە کرماشان بوونی هەیە و هیچ کام لە بەڵێنییەکانی حەسەن ڕووحانی بە کەمینە ئایینییەکان نەهاتۆتە دی.