Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەرزشوانێکی کوردلە ئۆلەمپیکی 2016 بوو بە پاڵەوانی یەکەمی جیهان

وەرزشوانێکی کوردلە ئۆلەمپیکی 2016 بوو بە پاڵەوانی یەکەمی جیهان

0
1608

ڕۆژی کورد: کیانووش ڕووستەمی، بە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێ لە ئاستی جیهان و لە کێشی ٨٥ کیلۆگرەمدا، بوو بە پاڵەوانی یەکەمی جیهان لە ئولەمپیکی ٢٠١٦ی ڕیۆ.

ئەمڕۆ و لە کێبەرکێکانی وەزنەبەرداریی ئولەمپیکی ڕیۆی ٢٠١٦، کیانووش ڕووستەمی، سەرەتا، وەزنەی 174 کیلۆگرەمی بە سانایی هەڵگرت و توانی سەربکەوێ بەڵام دواتر و دوای کۆتایی هاتنی وەزنەهەڵگریی سەرجەم وەرزشوانانی یانەی ئێران، بەختی خۆی لە وەزنەی 179 کیلۆگرەمی لە تەک زەربدا تاقیکردەوە بەڵآم دواتر وازی لێهێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە دواتر و لە بەشی دووزەربدا توانی وەزنەی 217 کیلۆگرەمی بەرز بکاتەوە.

کیانووش ڕووستەمی بە بەرزکردنەوەی کۆی گشتیی 396 کیلۆگرەم لە یارییەکانی ئولەمپیکی ئەمساڵی ڕیۆدا توانی ببێ بە قارەمانی جیهان و ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات.

کیانووش ڕووستەمی لە دایک بووی 23ی جولای 1991ی زایینی لە باژێڕی کرماشان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە.

براوەبوون و یەکەم پاڵەوانی جیهانی ئەو وەرزشوانە کوردە، لە هەمان سەرەتاوە خۆشی و شاییەکی کەم وێنەی لە ناو کوردستانیان و بەتایبەتی کوردەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ساز کرد و بە گوێڕیە زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە کرماشان شایی و خۆشی بەردەوامە.

ناوەندی ڕۆژی کورد، بەو بۆنەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە مەزنە لە سەرجەم گەلی کورد و بەتایبەتی باژێڕی کرماشان و خودی کیانووش ڕووستەمی و بنەماڵەکەی دەکات.

جیا لە کیانووش، سامان تەهماسبی ـش وەرزشوانێکی تری کوردە کە لە ئولەمپیکی ئەمساڵدا لە ڕیۆ لە زۆرانبازی بەشدارە، سامان لە ساڵی ٢٠١٢ بەولاوە بە هۆی هەڵاواردن لە ئێران بە دژی کوردەکان، چۆتە وڵاتی ئازەربایجان و بۆ یانەی ناونەتەوەیی ئەو وڵاتە یاری دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو کچە کوردی دەستبەسەر کراو، ١٩٧ ڕۆژە بێ سەروشوێنن
بابەتی دواتروه‌ ڕاسی تا که‌ی؟

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان