Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە نەخۆشخانەکانی سنە و سەوڵاوا بەشی تایبەت بۆ بریندارانی شەڕ کرایەوە

لە نەخۆشخانەکانی سنە و سەوڵاوا بەشی تایبەت بۆ بریندارانی شەڕ کرایەوە

0
999

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سنە، ئەمڕۆ بە هۆی برینداربوونی لەڕادەبەدەری هێزەکانی رژیم لە شەڕی “بۆڕییەر”، نەخۆشخانەی “بێعسەت” ـی شاری سنە، بەشی تایبەتی بۆ ئەو برینداربووانە کردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕێژەیەکی زۆر و بەرچاو لە جاشەکانی ڕژیم لە شەڕی “بۆڕییەر” بریندار بوون و چەند کەسیشیان کە مەزندە دەکرێ ٨ کەس بن، لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون.

ڕێژەی برینداربووانی هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم لە شەڕ لەگەڵ ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ڕادەیەک زۆر و بەرچاوە کە لەگەڵ ئەوەدا کە نەخۆشخانەی سەوڵاوا بە گشتی بۆ پێڕاگەیشتن بە برینداربووەکان تەرخان کراوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی توانایی تەواو و زۆربوونی بریندارەکان، ئەمڕۆ و بە پێی فەرمانی بەرپرسانی شاری سنە، بەشێک لە نەخۆشخانەی بێعسەتی ئەو شارە بۆ جاش و پاسدارە برینداربووەکانی ئەو شەڕە تەرخان کراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سنە پشتڕاستی کردەوە کە ئەمڕۆ ئیزنی هیچ کەس نەدراوە بچێتە ناو ئەو بەشەی نەخۆشخانەی بێعسەت ـی سنە و نەخۆشخانەی سەوڵاواش هیچ نەخۆشێکی دیکەی وەرنەگرتووە.

لە شەڕی ١٥ی پووشپەڕ لە گوندی “بۆڕییەر” دوو کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی پاش توابوونی تەقەمەنییەکەیان، بۆ ئەوەی بە زیندوویی و دیلی نەکەونە دەست هیزەکانی ڕژیم و جاشەکان، بە نارنجەک خۆیان شەهید کردووە.

ڕۆژی کورد بەردەوامە لە کۆکردنەوەی زانیاری لەمەڕ ئاماری کوژراوان و برینداربووان و ناسنامەکانیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووساڵڕۆژی شەهیدکرانی ناجوانمێرانەی شوانە قادری لەلایەن ڕژیمی ئێران
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی و گوتاری ڕۆژی جیهانیی قودس
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان