بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز پەرویز ڕەحیم، مامۆستای زانستهسیاسییهكان لە زانکۆی سەلاحەدین وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.
پەرویز ڕەحیم؛ دروستكردنی “حكومه‌تی كاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” له تاراوگه تا ئازادبوونی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێگه‌چاره‌یه
گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له چی دایه و زه‌رووره‌ته‌كانی پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه چین ؟
پێكنه‌هاتنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی بۆ رۆژهه‌لات ده‌بێته هۆی لاوازتركردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌م پرش و بڵاوییه هۆكارێكه بۆ دڵساردی و سه‌رلێشیوانی خه‌ڵك له مۆبلیزهكردنی توانا مرۆییه‌كانیان و قۆستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و ئه‌مه‌ش لێكترازانه سیاسی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت كۆمهلایهتییهكانیش له رۆژهه‌لاتی كوردستان چالاك ده‌كات كه به قازانجی كۆماری ئیسلامی دایه.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌بێته هۆی ونبوون ویاخود روون نه‌بوونی داواكاری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌مبه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی و ناوه‌نده و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێستادا كه ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆرانكاری خێرا و چاوه‌رواننه‌كراو ده‌روات. ئه‌م به‌ره‌یه ده‌توانێت له‌هاوكێشه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كاندا رۆڵ و قورسایی زیاتر بداته كورد و ئه‌زموونێكه بۆ داهاتووی كوردستان و سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناكۆكی و جه‌نگی ناوخۆیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. لهههووشی گرنگتر واده‌كات كه وزه‌ی پارته سیاسییه‌كان له‌بری ته‌رخانكردن بۆ به‌ریوه‌بردنی ناكۆكی ناوخۆیی و له‌كه‌ل لایه‌نه‌كانی تر ئاراسته‌ی دوژمنی هاوبه‌شیان بكرێت.
هۆكار ، به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كان له به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چین؟
ئه‌م به‌ربه‌ستانه له نه‌بوونی ئه‌زموونێكی دیموكراتیكی راسته‌قینه بۆ یه‌كتر فبووڵكردن و پێكه‌وه كاركردن و كاری هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها لاوازی كه‌لتووری سیاسی دیموكراتیكی كورد له نێوان پارته‌سیاسییه‌كان سه‌رچاوه ده‌گریت كه تاوه‌كوو ئێستا ئه‌وی تری ناسنامه‌ییان پارته‌كانی تره نه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران چونكه له‌سه‌ر ئه‌م دژایه‌تییه‌ی پارته‌كانی تر به‌سیجی هێزه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن(ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له گوتاره فه‌رمییه‌كانیان ده‌شارنه‌وه) و به‌م پێیه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پێناسه ده‌كه‌ن.
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری(نه‌ك هه‌موو) نوخبه سیاسییه‌كانی ئه‌م پارتانه نوخبه‌یه‌ك نیین به “رۆشنبیری نوێ” كه توانای هه‌ڵسه‌نگاندن بارودۆخی گۆراوی سه‌رده‌میان هه‌بیت، به‌ڵكوو زیاتر نوخبه‌ی كلاسیكی كۆمه‌لگای كوردستانن و له‌سه‌ر بنه‌ما و نۆرم و پێوه‌ره‌ی ناسه‌رده‌میانه كار و ره‌فتاری سیاسی ده‌كه‌ن و تائێستا له رابردوودا قه‌تیس ماون چ له رووی تیگه‌یشتن له خوێندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی و چ له‌رووی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌روه‌ها ستراكتوری كلاسیكی پارته سیاسییه‌كان هۆكارێكی تره بۆ ئه‌م بابه‌ته. چونكه ئه‌م خاڵه واده‌كات كه حیزبهسیاسییهكان نه‌توانن له‌ئاست گۆرانكاریه خێراكاندا بن و له‌لایه‌ك بێجگه له دووانه‌ی دانووستاندن و خه‌باتی چه‌كداری بیر له ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر وه‌كوو شێوازه‌كانی تری مۆبلیزهكردنی كۆمه‌ڵگه بكه‌نه‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ستراكتوره رێگه له ده‌سه‌ڵاتداری و رێبه‌رایه‌تی نه‌وه و نوخبه‌ی نوێ ده‌گرێت.
خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه كه پارته سیاسییه‌كان به‌هۆی تاراوگه‌نشینیان بێجگه له‌وه‌ی كه له راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بێ نیازبن له ده‌نگ و رای خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆ مۆدێرن كردنه‌وه‌ی حیزبهكهیا و هه‌روه‌ها تێروانی و ره‌فتاری و هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان و له‌مه‌ش گرنگتر مانه‌وه و گونجاندنی خۆیان هه‌وڵ نه‌ده‌ن، چونكه گوشاری ویست و داخوازی و داواكاریه جۆراوجۆره‌كانی كۆمهلگهیان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر نییه.
كۆتا خاڵیش ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كوو ئێستا پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان “ئایدۆلۆژیا”ی پارته‌كه‌یان (سه‌ره‌رای پێویست بوونی چوارچێوه‌یه‌كی هزری توكمه بۆ هه‌ر پارتێكی سیاسی) بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجه ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كییانه وبه‌م پێیه‌ش ئایدۆلۆژیا ئاراسته‌كه‌ری هه‌ڵویست و رهفتارهكانیانه نه‌ك پراگماتیزم.
به‌ره‌ی كوردستانی به چ مكانیزم و شێوه‌یه‌ك پێك بێ كه هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆی تێدا ببینه‌وه؟
پێش هه‌موو شت به‌بڕوای من كاركردن له‌سه‌ر پرسی ناسنامه(ناسنامه‌ی كورد و ناسنامه‌ی پارته‌سیاسییه‌كان) ستراكتوری پارته سیاسیه‌كان پێویستی به دووباره دارشتنه‌وه و رێكخستن هه‌یه كه له‌گه‌ل سه‌رده‌م و پێویستییه‌كان بگونجێت پاشان خودی نوخبه سیاسییه‌كان و ئاڵوگۆر له‌م نوخبه سیاسییانه به شێوه‌ی دیموكراتیك(نه‌ك سكرتێری هه‌تاهه‌تایی و ته‌نیا جێگوركێ له نێوان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی) پاشان دووباره پێداچوونه‌وه به ئامانجه‌كانی پارته‌سیاسییه‌كان و له‌پاش ئه‌مه دروستكردنی دیسكۆرسێكی سیاسی روون و ئاشكرای ناسنامهتهوهر كه كه له‌م دیسكۆرسهدا ئه‌وه‌ی تری ناسنامه‌یی كۆماری ئیسلامییه، نه‌ك پارته‌كانی تری رۆژهه‌ڵات، ئه‌م دیسكۆرسه هه‌مان پلاتفۆرمه بۆ كاركردن كه هه‌موو پارته سیاسییه‌كان سه‌ره‌رای جیاوازیه هزرییه‌كانیان خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه.
پێشنیارتان بۆ خێرایی به‌خشین به دروست بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو چیه و چ ڕێكارگه‌لێك ده‌توانن ببنه ڕێخۆشكه‌ر بۆ پێك هێنانی به‌ره ؟
له‌پاش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد به بڕوای من له‌م قۆناغه‌دا دروستكردنی “حكومه‌تی كاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” له تاراوگه تا ئازادبوونی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێگه‌چاره‌یه و ئه‌مه به شێوه‌یه ئۆتۆماتیكی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو(وه‌كوو دامه‌زراوه‌یه‌ك) دروست ده‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م حكومه‌ته به به‌شداری هه‌موو پارته سیاسییه‌كان و سوود وه‌رگرتن له كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیره‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست ده‌كریت. به شیوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت و ئه‌و كاته‌یه كه ده‌تواندرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووش دروست بێت. ئه‌مه كاریگه‌رترین و واقعی ترین كاره كه وه‌رچه‌رخانێكه له خه‌بات و له‌م قۆناغه‌دا كه رۆڵ و قورسایی كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ده‌گۆرێت.
پێتان وایە لایەن و فاکتەری دەرەکی تا چەند دەوری هەبووە لە پێکنەهاتنی ئەو بەرەیە؟
من زیاتر بڕوام به كاریگه‌ری ئه‌رێنی یان نه‌رێنی فاكته‌ری(هزری و عه‌ینی) ناوخۆیی هه‌یه نه‌ك فاكته‌ری ده‌ره‌كی له پێكنه‌هاتنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌م وتووێژه مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئه‌نجام دراوه