Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەڕ لە دەڤەری مهاباد بەردەوامە و ڕژیم کوژراو و برینداری هەیە/نوێ کراوە

شەڕ لە دەڤەری مهاباد بەردەوامە و ڕژیم کوژراو و برینداری هەیە/نوێ کراوە

0
1359

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ڕۆژی کورددا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە دەڤەری مهاباد لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم، شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.

تا ئێستا ناوی یەک برینداری ڕژیم بۆ ڕۆژی کورد ئاشکرابووە کە بریتیە لە : سڵەمان نەوزەری کە جاشێکی خەڵکی مهابادە، هەروەها دەگوترێ یەکێک لە سەرۆک جاشەکانی مهاباد بە ناوی حاجی سوارە ئەحمەدی کە دەستی بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد شەلاڵە بی سەر و شوێنە.

حاجی سوارە بە مەبەستی یارمەتی جاشەکان لە ناوچەی شەڕی ئەمڕۆی مهاباد بۆ ئەو شوێنە چووە بەڵام بەپێی زانیاری تەواوی ڕۆژی کورد، تا ئێستا بێ سەر و شوێنە. حاجی سوارە لە سپا خانەنشین کراوە و سەرەڕای ئەوە ی کە پلەی سەرگوردی هەیە، مووچەی سەرداری وەردەگرێ بەڵام بە هۆی کورد بوونیەوە پلەی سەرگووردی هەیە، بە پێی یاسای ڕژیمی ئێران هیچ جاشێکی کورد پلەی لە سەرگوردی زیاتر پێ نادرێت

بەپێی بەدواداچوونە بێ بڕانەوەکانی ڕۆژی کورد، ئەم شەڕە ئەمڕۆ سەر لە بەیانی لە نزیک دوو گوندی مڕانێ و سەرتان ڕووی داوە و ئێستا بەرەو بێنگوین، حەسەن چەپ و دوو چۆمان هەڵکشاوە.

کەسێکی ئاگادار لەوبارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “لە سێ کوچکەی مهاباد، ڕەبەت و بۆکان، شەڕێکی تووند لە ئارا دایە و تۆپ باران بەردەوامە”.

زانیارییەکان باس لە کوژرانی چوار جاش و هەروەها ئاغا مەنگووڕێک بریندارە کە بە پێی پشت ڕاست نەکرانەوەی ناوەکانیان  لە لایەن سەرچاوەکانی ڕۆژی کورد، جارێ خۆ لە بلاو کردنەوەی ناوەکانیان دەپارێزین.

لە لایەکی تریشەوە بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، لە کوێستانی ئەشکەوتان کە کوێستانێکی نێوان مەهاباد و پیرانشارە لە کاتی ئامادە کردن و وەشانی ئەو هەواڵە تۆپ بارانێکی قورسی ڕژیم لە ئارا دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەندامێتی هەمیشەیی ئێرانی پەسەند نەکرد
بابەتی دواترپەرویز ڕەحیم؛ دروستكردنی “حكومه‌تی كاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” له‌ تاراوگه‌ تا ئازادبوونی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێگه‌چاره‌یه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان