Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران کارداری کویەتی لە تاران بۆ گازندە لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی عەرەبیی...

ئێران کارداری کویەتی لە تاران بۆ گازندە لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازیی ئەلئەحواز بانگ کرد

0
931

ڕۆژی کورد: دوا بەدوای کۆنفرانسی ئەو دواییانەی “بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازیی ئەلئەحواز” کە تێیدا ئەژمارێک لە ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ و هەروەها میدیا عەرەبییەکان لە کوەیت تێیدا بەشدار بوون، ئێران کارداری کوەیتی لە تاران بانگ کردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە و گازندەی چڕ و تووندی ئێرانی پێڕاگەیاندووە.

کۆنفرانسی “بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازیی ئەلئەحواز”، ماوەی حەوتوویەک پێش ئێستا ل ەکوەیت بەرێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەی “مهر”ی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە کارداری کوەیتی گوتووە: “میواندارێتی لە کۆنفرانسگەلێکی ئەوتۆ لە کویەت، نموونەی هەرە بەرزی پێشێل کردنی ڕێسا و نەریت ناسراوە ناونەتەوەییەکانە و پێچەوانەی نیەت پاکیی دراوسێیەتییە”.

پیویست بە ئاماژەیە کە “بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازیی ئەلئەحواز”، یەکێک لە حیزبە جیایی خوازەکانی ئەحواز ـە کە داوای سەربەخۆیی دەکات و تا ئێستاش چەندین چالاکیی جۆراوجۆری لەو ناوچەیە ئەنجام داوە.

شایانیئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە بە دەست تێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێی تاوانبار کراوە و لە عێراق و سووریە و لوبنان و فەلەستین و یەمەن بە ئاشکرا پشتیوانی لە هێزە شیعەکان دەکات.

بەیانیەی کۆتایی ١٣ هەمین کۆنفرانسی ئیسلامی کە لە  تورکیە بەڕێوە چوو، لە پێنج خاڵ لە بەیاننامەی کۆتایی خۆیدا، ئیرانی بە دەست تێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچە تاوانبار کرد کە بە شێوەی خوارەوەیە:

پێویستە پەیوەندی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای پەیوەندیەکی دۆستانە و خۆ تێهەڵنەقوتاندن لە کار و باری ئەو وڵاتانە بێ. ئێران دەبێ مافی دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی دراوسێکانی و چارەسەری کێشەکان تەنیا لە ڕێگای موزاکەرەو دانووستانەوە پشتگیری بکات.

– کۆنفرانس، هێرش بردنە سەر دەستەی دیپلۆماتکاری سعوودی لە ئێران مەحکووم دەکات.
– کۆنفرانس لیدوانە گێرەشێوێنەکانی ئێران لەمەڕ بەڕێوەبردنی سزا یاساییەکان بۆ کەسانی تاوانبار بە تاوانی تیرۆریستی لە پاشایەتی سعوودیدا شەرمەزار دەکات.

– کۆنفرانس، خۆتێهەڵقوتاندنی ئێران لە کار و باری وڵاتانی ناوچە وەک بەحرەین و یەمەن، سووریە و سومالی و پشتیوانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم، مەحکووم دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەزیری بەرگری ئێران: مووشەکی بالستیکمان تاقی نەکردۆتەوە
بابەتی دواترکوژرانی کەسێک لە ئاڵمان بە هۆی هێرشی ئیسلامییەکەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان