عه‌بدوڵڵا قوربانی ناسراو به عه‌بدوڵڵا ماچكه‌یی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فۆلكلۆر ، به هۆی نه‌خۆشی و چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی ئێواره‌ی دوێنی كۆچی دوایی كرد .
ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده ئه‌مڕۆ ٢٠ی دێسامبر به هاوكاریی ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، كۆڕ و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نیه‌كان و به تایبه‌تی به به‌شداریی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگ دۆست ، ئه‌ده‌ب دۆست و هونه‌رمه‌ندان و به گشتی خه‌ڵكی فه‌رهه‌نگ په‌روه‌ری كوردستان له مزگه‌وتی مه‌لاوه‌یسیی شاری سنه را به ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تیه‌وه گوازرایه‌وه به‌شی هونه‌رمه‌ندانی گۆڕستانی سنه و به‌م شێوه‌یه به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا .
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ، هونه‌ریی ڕۆژی كورد وێرای به داخ بوون ، خۆی له‌م غه‌مه دا به‌شه‌ریك و به‌شدار ده‌زانێ و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه له ده‌ست دانی ئه‌و گه‌نجینه فه‌رهه‌نگی و فۆلكلۆریانه خه‌سارێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌یه له فۆلكلۆر و گۆرانی و مۆسیقای كوردی
عەبدوڵڵا ماچکەیی لە ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی (1941ی زایینی) لە شاری قەسری شیرین لەدایک بووە و هەتا تەمەنی 12 ساڵان لەو شارە ژیاوە و پاشان چووەتە گوندی “ماچکە” لە ناوچەی لەیلاخی سەر بە شاری دێگوڵان لە پاریزگای سنە و دوای فێربوونی وانەی ژەندن و گۆرانیبێژیی نەریتی لای خاڵۆی و پاشان لای میرزا “محەمەد ئەمین زەندی” بەهۆی دەنگی دڵنشینییەوە لە کۆڕ و میوانییەکان گۆرانی و بەستەی چڕیوە و لەم بوارەدا چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری بە دەنگی خۆی تۆمار کردووە.
ئەو هونەرمەندە جیا لە بەرهەمە بەربڵاوەکان کە بە شێوەی نەریتی تۆمار کراوە، ئەلبۆمی مۆسیقایی هەڵپەرکێکانی کوردستان، وەک توێژینەوە و داڕشتنەوەیەکی دووبارەی ریتم و گۆرانییەکانی هەڵپەرکێی کوردی بە هاوژەنیاریی محەمەد بەهمەنی (سورنا) و عەبدوڵڵا نەبیوڵڵاهی (دەهۆڵ)، لەلایەن دەزگای فەرهەنگ و هونەری ماهوور لە ساڵی 2002 بڵاو کراوەتەوە.
[layerslider id=”2″]