Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەڕێوەچوونی سمینارێک لە پاریس لەلایەن ژنانی ئێرانییەوە لەسەر دۆخی ئافرەتان لە ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە پاریس لەلایەن ژنانی ئێرانییەوە لەسەر دۆخی ئافرەتان لە ئێران

0
905

ڕۆژی ١١ی مارس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆڕی ژنانی ئێرانی بۆ دێموکراسی لە شارەوانی ناوچەی پاریس لە ژێر ناوی “خەباتی ژنان لێرە و لەوێ”، سمینارێکیان پێک هێنا.

لەو کۆنفرانس و کۆبوونەوەدا کە بە دوو زمانی فارسی و فەڕانسەوی پێشکەش کرا، سودابە ئەردەوان کە دەرهێنەرێکی جالاکی بواری مافی ئافرەتانە، کورتە فیلمێکی خۆی کە لە باری ژنانەوە بوو نمایش کرا و باسێکی لەسەر فیلمەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

دواتر خاتوو فاتمە کەریمی  کە خوێندکارێکی کوردە لە پاریس، باسێکی لەسەر خەباتی ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد لە دوای شۆڕشی ئێران پێشکەش کرد و باسی لە قوربانی دان و تێکۆشانی ژنانی کورد بەتایبەتی لە سەردەمی خەباتی چەکدارای دا کرد.

دواتر خاتوو شەکیبا داوود کە چالاکیکی ژنانی ئەفغانستانە، باسێکی لەسەر ژنانی ئەفغانستان و چەوسانەوەیان لە ژێر ناوی ئایین و نەریتی کۆندا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و باسی لە بەرباران و کوشتن و …تاد، لە ئەفغانستان کرد.

لە بەشێک لە کۆبوونەوەکەدا، ئیراندۆخت ئەنساری کە بەرپرسی ئەو ناوەندەیە چەند باسێکی لە سەر پرسی ژنان بەتایبەت لە ئێران پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەڕێوەچوونی سیمینارێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پاریس
بابەتی دواترتەقینەوەیەک ئانکارای پایتەختی تورکیەی هەژاند

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان