تەقینەوەیەک ئانکارای پایتەختی تورکیەی هەژاند

0
2212

بەپێی هندێک سەرچاوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی مارس تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی کیزیلی شاری ئانکارا ڕوویداوە. تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس و هەتا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەش ڕوون نەبووەتەوە.

بە پێی وتەی شاهیدان تەقینەوەکە لە بلواری ئەتاتورک و نزیک ساختمانەکانی دەوڵەت ڕوویداوە و کۆمەڵێک ماشین سووتاون.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە لە باکوری کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە کوردیەکان و سپای تورکیە لە ئارادایە. لە مانگی ڕابردووشدا تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە ئانکارا ڕوویدا و لە ئاکامدا ٢٨ سەروازی تورک گیانیان لە دەست دا.

تەقینەوەکەی مانگی ڕابردووی ئانکارا هەڵۆکانی ئازادی کوردستان لە ئەستۆیان گرت و لە بەیانامەیەکدا ڕایانگەیاند: ئەو چالاکیە لە تۆڵەی ئۆپەراسیۆنەکانی سپای تورکیە لە باکوری کوردستان بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.