Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئیزنی سەردان بە بنەماڵەی دوو چالاکی بەلووچی بەندکراو نادرێت

ئیزنی سەردان بە بنەماڵەی دوو چالاکی بەلووچی بەندکراو نادرێت

0
1107

دوای تێپەڕ ىوونی حەفتا  ڕۆژ لە دەست بەسەر بوونیحافز عەبدوڕڕەحیم کوهی، بنەماڵەی ناوبراو دوای چەند جار سەردان و چوون بۆ شاری زاهدان، هێشتا نەیانتوانیوە کوڕەکەیان ببینن.

بە پێی زانیارییەکان، ئیبراهیم کوهی، باوکی بەتەمەنی حافز، لە ڕۆژی دوێینێوە هەروا لەبەر دەرگای ستادی هەواڵدەری شاری زاهیدان، چاوەروانی پێدرانی مۆڵەتە بۆ سەردان و دیتنی کوڕە دەست بەسەر کراوەکەی.

شایانیئاماژەیە کە حافز عەبدووڕڕەحیم کوهی، کوڕی ئیبراهیم لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ئەو ساڵدا لەگەڵ چالاکوانێکی تری ئایینی بەلووچ بە ناوی مەولوود ئەمانووڵلاهی بەلووچی کوڕی حەبیبووڵا،  دەست بەسەر کراون و تا ئێستاش ئیزنی سەردان بە بنەماڵەکەیان نەدراوە.

بیانووی بەرپرسان بۆ ئیزن نەدان بە بنەماڵە و باوکی حازف کوهی کە لە دۆینێوە لە بەر دەرگای ستادی هەواڵدەری زاهیدان چاوەڕوانی پێدرانی مۆڵەتە بۆ دیتنی کوڕەکە، تەواو نەبوونی پەروەندە و فایلی حافزـە.

بەرپرسانی زیندان بە باوکی حافز کوهیان کوتووە، کە دەتوانی دوای بیست ڕۆژی تر بۆ دیتنی کوڕەکەی سەردانیان بکاتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو دوو کەسە بەلووچە هەر دووکیان مەلای ئایینین.

شایانی ئاماژەیە کە سزا و تاوانی سیاسی لو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار لە ئێران پێناسە کراوە و هەروەها باس لە مافی زیندانییە سیاسییەکان کراوە، بەڵام پێدەچێ ئەو یاسایەش وەک زۆرینەی یاساکانی ئێران هەر لە توێی لاپەڕەیەکدا بمێنێتەوە و گارانتی جێ بە جێ کردنی نەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداپۆشاندنی پەیکەرە ڕووتەکان لە سەردانی ڕوحانی بۆ ئیتالیا، هەرای لێکەوتەوە
بابەتی دواترئەی نیشتمانی غەمگینم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان