Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ٣١ کەس لە جاش و پاسدارە کوژراوەکانی شەڕی سەوڵاوا چاڵ دەکرێن

٣١ کەس لە جاش و پاسدارە کوژراوەکانی شەڕی سەوڵاوا چاڵ دەکرێن

0
1209

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی ئیرنای زمانحاڵی ڕژیم لە زاری فەرمانداری ڕژیم لە سەوڵاوا هەواڵی چاڵ کرانی ٣١ کوژراوی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕدا بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو ٣١ کوژراوە لە سنووری باشماخ ـەوە دەهێندرێنەوە ناو ئێران و پێداگریشی کردووە کە سەرجەم جاش و بەسیج و …تاد، دەبێ بەشداری ئەو چاڵ کردنە بن.

چاڵ کردنی ئەو ٣١ کوژراوەی ڕژیم کە بەپێی زانیاریی وردی ناوەندی ڕۆژی کورد لە شەڕ و پێکدادانەکانی سەوڵاوا لە نیوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و جاش و پاسدارەکانی ڕژیم لە ڕێکەوتی ٥و٦و٧ی پووشپەڕی ئەمساڵدا کوژراون، لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕژیم تەنیا ناوی ٤ کەسی ڕاگەیاندبوو.

گەرچی فەرمانداری ڕژیم لە سەوڵاوا باسی لە شوێنی کوژرانی ئەو ٣١ کەسە نەکردووە بەڵام زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوەوە کە ناکرێ ناوی ئاشکرا بکەین، باس لەوە دەکات کە ئەو ٣١ کەسە و ٧ کوژراوی تریش کە بۆ کاتێکی تر ڕاگیراون، لە شەڕی سەوڵاوا و بۆڕیەر کوژراون.

سەرچاوەی ڕۆژی کورد هەروەها گوتیشی ئەو کوژراوانە لە ڕێگای ترۆمبیلی تەیار بە سەهۆڵان (سەلاجە-یەخچاڵ) بۆ سنووری هەرێمی کوردستانی باشوور ڕاگواستراون و ئێستاش بە شێوەیەکی تەواو شانۆیی لە لای سنورەوە بەرەو مەریوان و دواتر سەوڵاوا ڕادەگوازرێن.

لە هەمان کاتدا ماڵپەڕی کوردستان میدیای زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە: “هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لە شاری مەریوان، لە دوای هێرش‌کردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و تەلەفاتێکی زۆری هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شەڕەدا، دوای چەند ڕۆژ کەلاکی بۆنکردووی پاسدارە تێداچووەکانی کۆ دەکاتەوە.”

چالاکانی سیاسی هۆکاری درەنگ و بەرەبەرەی ڕاگەیاندنی کوژراوەکانی ڕژیم لە شەڕی نیوان هێزی پێشمەرگە و سپای تیرۆریستیی پاسداران دەگەڕێننەوە بۆ پێشگرتن لە تێکشکانی ورەی هێزەکانی ڕژیم و ترسیان لە بەشداری لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها کەمتر نێشاندانی خەسارەکانی ڕژیم و شاردنەوەی بەهێزیی پێشمەرگەکان.

بەپێی زانیارییەکانی بەردەست لە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە شەڕی سێ ڕۆژەی سەوڵاوادا زیاتر لە ٥٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە مهاباد له‌ نێوان دوو بنەماڵە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە
بابەتی دواتردۆخی جەستەیی یەکێکی تر لە جاشە بریندارەکانی سەوڵاوا ئاڵۆزە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان