ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕەسمیی کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هاشم ڕۆسته‌می و مۆزفه‌ر ساڵحی نیا دوو كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ڕاپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانی سنه کراون،
به پێی ڕاپۆرتێكی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، دادگای رژیم بڕیاری به‌ندكرانی یه‌ك مانگی بۆ هاشم ڕۆسته‌می ده‌ركردووه.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكاریه ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه به‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی كه له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه بۆی ساز كراوه، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه، به‌م بۆنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی قدادوەری و ئیتلاعاتیی ده‌بێت تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی له ناو زینداندا بمێنێته‌وه.
“مۆزه‌فه‌ر ساڵحی نیا”ش له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه له ناو زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمدا راگیراوه.