Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ناوەندی ڕۆژی کورد ڤیدیۆی شەڕەکەی ئاوایی قەرەسەقەل بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕۆژی کورد ڤیدیۆی شەڕەکەی ئاوایی قەرەسەقەل بڵاو دەکاتەوە

0
1301

ڕۆژی کورد: ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ئاوایی قەرەسەقەل سەر بە باژێری شنۆ لە کوردستانی خۆرهەڵات پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەوتنە بەر دڕندەترین هێرشی داگیرکەرانی کوردستان، شەڕێک کە ماوەی ١٠ تا ١٤ کاتژمێری خایاند و تێیدا زیاتر لە ٢٥ کەس لە هێزەکانی دژەگەلیی جاش و پاسداری سەر بە سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسیان بریندار بوو و هەروەها ٥ پێشمەرگەش تێیدا شەهید بوون.

یەکێک لە حیماسەکانی ئەو شەڕە، پێشمەرگەی قەناس بە دەست ىوو کە دەگوترێ زۆربەی کوژراوەکانی ڕژیم بە دەستی ئەو کوژراون و بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد بە ساخی و سڵامەتی شوێنەکەی جێهێشتووە.

ڕۆژی کورد کە بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی دەکات و بەو هۆیەشەوە خەڵاکنێکی زۆری ئاسایی لە دەرەوە و ناوخۆ یارمەتی مەعنەوەی ئەو ناوەندە دەدەن و گرتەی ڤیدیۆیی و هەواڵی بۆ دەنێرن. لێرەدا  بینەران و خوێنەرانی ڕۆژی کورد ئاگادار دەکەینەوە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شەڕی نێوان پیشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سەر بە سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئاوایی قەرەسەقەڵی سەر بە شاری شنۆ بە دەستمان گەیشتووە کە بە کامێرای هاونیشیمانییەک گیراوە و تایبەت بۆ ڕۆژی کوردی ناردووە.

پێویستە ئاماژەی پێبکەین کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە نێوخۆ، دەنگ و هەندێ و دیمەنمان لابردووە.

 ئەوەی ئێوە لەو ویدیویەدا دەیبینن، بەڵگەیەکی دیکەیە لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاشم ڕۆسته‌می و مۆزه‌فه‌ر ساڵحی نیا بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانی سنه‌ ڕاگواستران
بابەتی دواترئەنجومەنی ئاسۆی ڕوون هێرشی حکوومەتی تاران بۆ خەڵکی سوورێن ـی بانەی مەحکووم کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان