Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران 16 هەزار مامۆستا لە ئێران ٥ مانگە بێ مووچەن

16 هەزار مامۆستا لە ئێران ٥ مانگە بێ مووچەن

0
1197

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد 16 هەزار مامۆستای قوتابخانە لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە.

ئەو مامۆستایانە کە مامۆستای حەقوتتەدرسن، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٥ ی هەتاوی و بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە تا ئێستاش مووچەیان پێنەدراوە.

تا ئێستاش لە لایەن فەرمانگەی پەروەردەی شارەکانەوە هیچ هۆکارێک بۆ پێنەدرانی ئەو مووچەیە بەو مامۆستایانە کە نزیک بە ١٢ ساڵە بە شێوەی حەقوتەدریس مامۆستان، ڕانەگەیێندراوە.

بەشێک لەو مامۆستایانە ئەو کەسانەن کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو و پاش ماوەیەک دوورخرانەوە لە پیشەی مامۆستایەتی گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان.

یەکێک لەو مامۆستایانە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ ڕٶژی کورد گوتی: “لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە هیچ مووچە و مانگانەیەکمان پێ نەدراوە و دەنگیشمان بە هیچ شوێنێک ڕاناگا”

ئەو مامۆستایە هەروەها گوتیشی: “پەیوەندی کردن و گوشارەکانمان بۆ نوێنەرانی پارلمانیش تا ئێستا هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و ناشزانین بە چ هۆکارێک مووچەی ئێمە ڕاگیروە و لە ژێر گوشاری زۆری حەراسەتی پەروەردە، ئەو مامۆستایانە تا ئێستا نەیانتوانیوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێکبێنن “.

دەگوترێ دۆخی ئابووریی ئەو مامۆستایانە و بنەماڵەکانیان بە هۆی پێنەدرانی مووچەی نزیک بە ٥ مانگیان زۆر نالەبارە و لە ژێر گوشارێکی ئابووریی زۆر دان.

مامۆستای حەقوتەدریس لە سیستەمی پەروەردەدا بە جۆرێک لە مامۆستا دەگوترێ کە بە شێوەی فەرمی دانەمەزراوە و لە هەمبەر کاری دیاریکراو و بەپێی کاتژمێر کاری مانگانەی، مووچە وەردەگرێ.

مامۆستایانی حەقوتەدریس بە هیوای دامەزرانیان لە داهاتوودا، درێژە بە پیشەی مامۆستایەتی لە دۆخی ئاڵۆزی هەنووکەییاندا دەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەستکەوتەکانی دەوڵەتی ڕوحانی، بابەتی سەرەکیی هێرش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بابەتی دواتر ژیوار ئوپێرا دەباتە كوردستانی ڕۆژهەڵات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان