Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕژیمی ئەسەد و داعش چەکی کیمیاییان بەکار هێناوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕژیمی ئەسەد و داعش چەکی کیمیاییان بەکار هێناوە

0
1271

ڕۆژی کورد: شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ شەممە 1ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی ڕایگەیاند: “لێکۆڵینەوە ناونەتەوەییەکانی ژێر چاوەدێریی کارناسانی ئەو شۆڕایە دەریدەخات کە ڕژیمی ئەسەد تا ئێستا ٣ جاران چەکی هەڵگری گازی ژاراوی بە دژی دژبەرانی خۆی بەکار هێناوە:.

لەو ڕاگەیێندراوەدا کە لە لایەن ئاسۆ شێتدپرێس ـەوە بڵاو بۆتەوە، شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارەمین ڕاپۆرتی تایبەتیی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی پێشگرتن بە چەکە کیمیاییەکان کە لە ژێر چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان دا بۆ ماوەی ١٣ مانگ لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەسەد لە ڕێکەوتی 16ی مارسی 2015، لە ناوچەی “قمیناس” لە پارێزگای ئدلب، لە هێرش کردنە سەر دژبەرەکانیاندا، کەڵکیان لە گازی ژاراوی وەرگرتووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێلی کۆپتێرە سەربازییەکانی ئەسەد، لە مانگی ئاوریلی 2014 و هەروەه الە 16ی مارسی 2015دا و لە کاتی هێرش بۆ سەر دوو باژێڕی تلمەنس و سەرمین، گازی ژاراوییان بەکارهێناوە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داوە و دەڵێ داعشیش ڕێکەوتی 21ی ئوتی 2015 لە ناوچەی مارع لە پارێزگای حەلەب، هەڵکەوتوو لە باکووری سووریە، لە ڕێگای گازی خەردەلەوە هێرشی کردۆتە سەر ناوچەکە.

نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە لە ٣ شوێنی تریشەوە ئەو گازە ژاراوییانە بەکار هاتوون و کەڵکییان لێوەرگیراوە بەڵام تا ئێستاش بۆیان ڕوون نیە کام یەک لە لایەنەکان ئەو مادە کیمیاییانەیان بەکار هێناوە.

یەکێک لەو ٣ هێرشە لە پارێزگای حەما و لە ڕێکەوتی 28ی ئاوریلی 2014 لە ناوچەی کفرزیتا، ئەنجام دراوە.

ڕووسیە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە گومانەوە لەو لێکۆڵینەوەیە دەڕوانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهونه‌رمه‌ند قاله‌ شین ، مامۆستای به‌یت و حه‌یران به‌ خاك سپێردرا
بابەتی دواترشانۆی سەرشەقام لە کوردستان، کۆسپ و پرسەکانی/وتووێژی ڕاوێژلەگەڵ جەمشید بەهرامی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان