ڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستان

0
1598
فەرید لەتیفی
فەرید لەتیفی

لەماوەی ڕابردوو لەلایان خەڵکی کوردستان بەتایبەتی کوردی دوو پارچەی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ،  بیر و بۆچونی زۆر لەسەر ڕێفڕاندۆمی کوردستان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەو تێدا کۆمەڵێک لە چالاکانی نێوسۆشیال میدیا ڕێفڕاندۆمی کوردستانیان بەرز نرخاند و هێندێکیان ئەم ڕێفڕاندۆمەیان بە سەرەکی تەرین هۆکاری لەدەس دانی سەدا 51ی خاکی باشووری کوردستان پێناسە کرد

لێرە خاڵێکی گرینگ کەلە بەرچاو نەگیردراوە ، ویستی خەڵکی کوردستانباشووری کوردستاندایە کە لە ڕۆژیکی مێژوویدا داخوازی خۆی بە جیهان ڕاگەیاند و ئینتیزاری ئەوەیان بوو کە وڵاتانی نێودەوڵەتی و سەرجەم ڕێکخراوە جیهانیەکان ڕێز لەم ویستەی خۆیان بگرن

بێ دەنگی وڵاتانی جیهانی بەنیسبەت خەڵکی کورد

زۆرینەی زۆری وڵاتانی ئەورووپی و ئامریکا دژیایەتی ڕێفڕاندۆمی کوردستانیان کرد وداوای بەدواوە خستنی ڕێفڕاندۆمی کوردستانیان بە بیانوی تێک نەچوونی بارۆدۆخی ناوچەکەیان دەکرد و ڕۆڵی کورد لە شکەست دانی گەورەتەرین ڕێکخراوەی تێرۆریستی لە دنیادا لەبەر چاو نەگرت و هەر هەموو دروشمە دێمۆکراتی،سۆسیالیستی ،لیبڕالیستی و ئینسانییەکانیان وەلا ناو، تەنانەت بە فەرمی چاوی خۆیان لە دژیکردەوەکانی دوای ڕێفڕاندۆمی کوردستان بەست و گلۆپی سەوزیان بۆ هێرشی هەرسێ وڵاتی ئێران،عێراق و تورکیە  بۆ سەر هەولێرهەڵدا

بەڵام خۆڕاگری پێشمەرگە لە پردێ و تێکشکانی پاسدار،میتی تورکی و سوپای عێراقی وای لە فەڕانسە و ئسرایل کرد کە بێنە سەر هێڵ و داوای ڕاوەستانی هێرش بۆ سەر کوردستان بکەن و گەر یارمەتییە سەربازییەکانی ئیسرایل و دیپلۆماسیەتت فەڕانسە نەباتا ئەوە تورک و فارسەکان قەوارەی هەرێمی کوردستانیان دەسڕییەوە

داگیر کەرانی کوردستان

گەلی کورد کە بە گەورەتەرین نەتەوەی بێ دەوڵەت لەسەدەی 21ی زایینیدا ناوبانگی دەرکردووە ، بە بێ ڕەزامەندی کوردستانیان ، یەکەم جار بۆ دوو پارچەو پاشان چەند پارچە دابەشیان کرد و لە نێو دەوڵەتە داگیرکەرە تازە دامەزراوەکاندا ببوە کەمینەو وەکوو قەومێکی بچووک پێناسەیان کرد و پاشان مێژوو،جوگرافیا و چاندێکی جەعلیان بۆی ساز کرد

بە شێوەیک کە لە تورکیە بۆ ماوەی هەشتاد ساڵ بوونی کوردیان ئنکار دەکرد و بە تورکی کێوی ناویان دەبرد ،  لە حاڵێکدا کە خودی تورک گەورەتەرین کۆچەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

کورد بە هۆی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی کە تاقە ڕێگای پاراستنیەتی ، توشی گەورەتەرین کارەساتەکانی سەدەی ڕابردوو ببوو بەشێوەیک کە تورکەکان تا ئێستا بە پێ ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی نیو ملیۆن کوردیان کووشتووەو چوار ملیون کوردیان ئاوارەی شارە تورکەکان کردووە هەروەها لە ئێراندا کورد بە ئێرانی پێناسەکراوەو بە بەشێک لە قەرەچە فارسەکان چاوی لێدەکەن ، لە حاڵێکدا کورد هیچ کات وەکوو ئەوان کۆچەر نەبووەو بە پێچەوانە خاوەنی مێژوویکی زۆر کۆن تر لە فارسەکانە بەڵام لەسەر سایەی وڵاتی بەریتانیا سیستمی دەوڵەت نەتەوەی ئێرانی  پارسی جەعلی دامەزراو هەوڵی تواندنەوەی گەلی کوردیان بە ئێرانی بوون داو هەتا ئێستا ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە

نەتەوەی فارس لە یەکەم ساتەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی لە ئەم وڵاتە نوێیە ،کە ناوی ئێرانی بەفەرمی لە ساڵی 1306ی کۆچی لەسەر نرا، سیستیمی شۆڤێنیستی خۆی لە قاڵبی هۆڤیەتی ئێرانی کە لە ئەساس زمان،مێژوو و ئەقڵیەتی هەمان هۆڤیەتی فارسە ،بە پشتیوانی بەریتانیا دامەرزاند و بوونی کورد بۆ ئەم سیستمە بە دوژمن دەزانێت، چۆن مێژووی جەعلی فارس زۆر بەهاسانی بە هۆی مێژووی ڕاستەقینەی کورد دەکەوێتە ژێر پرسیار و ئەم مێژووە جەعلیە دەکەوێتە دەرەو بۆیە ،هەوڵی سڕینەوەی کوردی داوەو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم هەوڵە بەردەوامەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەلی کورد تووشی نەهامەتی ، کوشتن و بڕین دەکەن

لەم سیتمە گرینگ نیە کە شای فارس دەسەڵات دار بێت یان شێخی فارس ،چۆن سیستمەکە بە شێوەیک دامەزراوە کە تێیدا دەبێت نەتەوە غەیرە فارسەکان وەکوو کورد،بەلوچ و عەرەب لە سەر هۆڤیەتی ئێرانی لە نێو فارسدا بتوێننەوە

بۆیە قەد جیاوازێک لە نێوان هیچ لایەن و جەریانێکی فارسدابە نیسبەت گەلی کورد بوونی نیە و بگرە گەر دەسەڵات بگات بە دەستی ئۆپۆزێسئونی دەرەوەی ئێران لە کۆماری ئیسلامی خراپترمان بەسەر دێنێت

بۆ ئسباتی ئەم ڕاستییە تەنیا بڕوانن بە ئەم ئۆپۆزێسیۆنە فارسانە کە لە کاتی ڕێفڕاندۆمی کوردستان چۆن وەکوو فاشیستەکان دژایەتی ڕیفڕاندۆمیان دەکرد کە هیچ پەیوەندیکی بە ئێران و ئەوان نەبوو بەڵام دیتمان چۆن لە دوای 16ی ئۆکتۆبێر ستایشی گەورەتەرین تێرۆریستی ئێرانی واتا قاسم سولەیمانیان دەکرد

لەئەگەری ئەنجام نەدانی ڕێفڕاندۆم ئایا سەدا 51ی خاکی کورد لەدەست دەچوو؟

لە وڵامی ئەم پرسیارە با بزانین جان بۆڵتۆن چی ئەیژێت :بۆڵتۆن گوتی کە قاسم سولەیمانی پلانی هێرش کردنە سەر کوردستانی بەدەستەوە بوو بۆیە گەر ڕێفڕاندۆمیش نەکرابا ئەوە ئێرانییەکان بە پاڵپشتی تورکیە هێرشیان دەکردە سەر کوردستان و هەوڵی سڕینەوەی قەوارەی سیاسی کوردستانیان دەدا

کەواتە ئەم ڕستەیە بە جوانی دەری دەخات کە ڕفڕاندۆم بیانۆ نەبووبۆ هێرش کردنە سەر کوردستان بەڵکو ئەوە دەسکەوتێکی مێژووییە کە وەکوو بەڵگە لەدەستی کورد دایە کە گەر

هەلێکی بۆ ڕەخسا کەڵکی لێو بگرێت

هۆکاری سەر نەگرتنی ڕێفڕاندۆم

١ ناکۆکی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان و حیزبی بیرکردنەوەیان لە جیاتی نەتەوەی بیرکردنەوە

٢ وڵاتانی داگیر کەری کوردستان بەتایبەتی ئێران

٣ وڵاتانی جیهانی کە تەنیا بە چاوی قازانج دەڕواننە کورد و کوردستان

٤ ژێئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە

چەکەسانێک دژی ڕیفڕاندۆمی کوردستان بوون

زۆرینەی زۆری ئەو کەسانە کە دژی ڕێفڕاندۆمی کوردستان بوون بریتین لە

١ کۆمۆنیستەکانی کوردستان کە هۆکارەکەی بە جوانی ڕونە ، یەک باوەڕیان بە دەوڵەت نەتەوە نییە وە هەروەها ئەو حیزبە سیاسیە کە ڕێفڕاندۆمی کوردستانی بە ڕێوە برد ، بە حزبێکی ناسیوناڵیست و خۆیان بە دژە ناسیوناڵیست پێناسەدەکەن

جوان دیارە کاتێک نەتەوە داگیرکەرەکانی  تورک،فارس و عەرەب سوکایەتیان بە کورد و کوردستان دەکرد ، ئەوانیش بە هەمان شیوە سوکایەتیان بە ڕێفڕاندۆمی کوردستان دەکرد و نەتەوەیی بوونیان بە هۆکاری شکستی ڕێفڕاندۆمی کوردستان پێناسە دەکرد و مەحکومیان کرد

یەکەم حزبی کۆمۆنیستی کە ڕێفڕاندۆمی کوردستانی مەحکوم کرد ئەوە پەکەکە بوو کە بە تێکدەری ناوچەکە ناوی برد، ڕێک ئەو قسەی داگیرکەرەکانیان دووپات کردەوە

٢ ئیسلامییەکان، لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان هەرکامەیان مل کەچی فارس یان تورکە داگیر کەرەکانن و بۆ تێک نەچوونی نێوانیان ڕێفڕاندۆمی کوردستانیان بە تێکدەری برایەتی نێوان گەلانی مووسڵمان پێناسە دەکردن، لە کاتێک برایانی مووسڵمانیان هەرکامەیان خاوەنی چەند دەوڵەتی سەر بەخۆی خۆیانن وەکوو

فارس سێ دەوڵەت\تورک، حەوت دەوڵەت و عەرەب ٢٢ دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە

ئەم حیزبە ئیسلامییە سیاسیانەی کوردستان نەک تەنیا لە کاتی ڕێفڕاندۆم بەڵکوو لەسەدەی نەوەدەکان و کاتی وەرگرتنی فیدڕاڵییەت لە ساڵی 2003ی زایینی بەهەمان شێوە دژی هەرچەشنە دەسەڵاتێکی سیاسی کوردستانی بوون

ئاکام

لەوەیکە بارزانی ڕابردویکی خراپی هەیە یان ئایدۆلۆژیاکەی لەگەڵ ئایدۆلۆژی ئێمە ناگونجێت نابێت ببێتە هۆکاری دژایەتی مافی گەلی کورد

ئەو مافە چلۆن چەپەکان بۆ جەزایر و فلستین لەبەر چاوی دەگرن ، یان ئیسلامییەکان بۆ فلستین و موسڵمانانی چین دەبێت بۆ نەتەوەی خۆیانیش بەکردەوە لەبەر چاوی بگرن نەک تەنیا لە قاڵبی دروشمدا

گەر چەپی ئەوە مافی چارەی خۆنووسیە

گەر موسڵمانی ئەوە مافی نەتەوەیکی موسڵمانی

گەر ئینسانێکی لیبڕال و دێمۆکراتی ، ئەوە لە پڕۆسەیکی دێمۆکراتییانە گەلی کورد ویستی خۆی ڕاگەیاندووە

تکایە بەرژەوەندی بیر و باوەڕ یان حیزبیەکانتان بۆ جارێکیش لەبەرچاو نەگرن و چاوتان لەخەڵکی کوردستان بێت کە چی ئەوێت، نەک دژایەتی ویستی خەڵکی کوردستان بە بیانۆی ئابووری و ئایدۆلۆژیایەکانتان بن

هاوڕێ بەڕێزی خوێنەر، نەک لایەنگری بارزانیم و نەقەدیش شۆڕشی ٤٦/٤٧ و قیادەموەقەت لەبیر ئەکەم تەنیا بە چاوێکی نەتەوەیانەدا دەڕوانمە ڕێفڕاندۆمی کوردستان

بژی کورد و بژی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.