پەیامی کوڕی شا

0
1482
فەرید لەتیفی
فەرید لەتیفی
لەپەیامی کوڕەکەی شای پێشووی فارسەکان خاڵێکی زۆر گرینگ لە قسەکانی ئەوەیە کە جنابیان وەکوو باقی فارسەکان باسی ئەکپارچەیی خاکی وڵاتی جەعلی ئێرانی کرد و داوای لە هێزە سەرکووت کەرەکانی ئێرانی لەوانە ئەرتەش کرد کە دەستیان ئاوەڵایە بە بیانۆی پاراستنی تەمامیەتی ئەرزی ئێرانی داگیرکەر کە بە مەیلی خۆیان وەکوو خومەینی و دارو دەستەکەی بەتایبەتی سپای تێرۆریستی پاسداران و کومیتەکانی سەردەمیدا دەست کەنە کوشتنی خەڵکی هەژاری کورد و باقی نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران و دیسان نەتەوە ماف خۆراوەکانی ئێران ڕووبەڕوی کارەساتانێکی دیکە بکەنەوەو ئەم جار دڕەندانە تر لە دەورانی ٥۷ ساڵ جنایەتی باوک و باوا شۆڤێنیستەکەی بە بیانۆی جۆراو جۆر توشی سەرکوت و ماڵ وێرانیکی دیکەمان کەنەوە !!
بۆیە بەڕاستی ئێمە دەبێت بیرێکی قووڵ لە بارۆدۆخی ئێستای خۆمان بکەینەوە کە چە دوژمنێکی دڕەندە لە کەمینمان دایە ،دوژمنێک کە گەر لە ڕژیمی خومەینی دڕەندەتر نەبێت لانیکەم لەو کەمترمان بەسەر ناهێرێت !!
پرسیاری گرینگ ئێستا لەم کاتە ئەوەیە ئایا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەگی ئەوەیان هەیە لەبەرابەری ئەم دوژمنە شۆڤینیستە ناوەندگرای فارس خەڵکی کوردستان بپارێزێت!؟
بەبڕوای من بەو شپرزەیی و لەیەک دوور بوونی لایەنە سیاسیەکانی کورد و سەرقاڵ بوونی کورد بە ململانە حیزبیەکان ئەستەمە یەک پارچە دژی ئەم شۆڤێنیستانە خۆڕاگڕانە ڕاوەستین گەر چاوێک بە زۆرینەی زۆری سیاسیە چالاکڤانەکان لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان بکەین زوو بۆمان دەرئەکەوێت کە ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات لە ئێستادا دوژمنی خۆمانمان لە بیرکردووەو لە جیاتی خەریکی دژایەتی یەکدی لە ڕێگای دنیای مەجازی داین کە جێگای داخە ،دەبێت بەڕاستی چارەسەیکی بنەڕەتی بۆ ئەم دۆخەی ئێستای خۆمان بدۆزینەو بۆ یەکجار لە مێژوو دەست لە نایەکگرتووی بەردەین و خۆمان شەرمەزاری نەسڵەکانی داهاتوومان نەکەین
چۆن دەتوانین لەئەگەری هەڕووداوێک سەرکەوین!؟
۱ دروست کردنی هەرچێ زوتری ژووری عەمەڵیاتی پێشمەرگە کە بریتی بن لە سەرجەم پێشمەرگەی لایەنەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵات
۲ فراوان کردنی لایەنەکانی نێو ناوەند و گۆڕینی شوعاری ناوەند لە فیدڕاڵی بۆ مافی چارەی خۆنووسی کە بتوانین زۆرینەی زۆری لایەنەسیاسیەکان بێنینە نێو ناوەندەکەو هیچ بیانۆیک بۆ هیچ لایەنێک نەهێڵین لە بەژداری نەکردنیان
۳ ڕاوەستان ململانە سیاسیەکان لە دژی یەک تا کاتی ڕزگاری وڵات ،پاشان لە ڕێگای هەڵبژاردن هەر لایەنێک قورسای خۆی دەداتە نیشان
٤ دۆزینەوەی ڕێگای دیپلۆماسیەت لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و هەروەها لەگەڵ باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە تایبەتی عەرەب و بەلووچ بۆ یەکگرتووی زیاتر لە بەرابەر فارسە داگیر کەرەکاندا
هیچ کەس و لایەنێک وتەبێژی گەلی کورد نیە کە ئەم فارشیزمانە بە ئۆپۆزێسیۆنی جمهوری خواە ناوی ببات و گەلی کورد تووشی سەرئێشەیکی دیکە بکەن ،کێشەی کورد ،ئوستاندار و فەرماندار نیە کێشەی نەتەوەییە بۆیە هەرجۆرە مامڵە لەگەڵ ئەم فارشیستانە لەلایان گەلی کوردی ڕۆژهەڵات مەحکوومە ئاکام تکایە هاوڕێیانی خۆشەویست ئێستا کاتی حیزبی بیرکردنەوە نییە ،کات کاتی یەکگرتووی و ئیسباتی ئەو هەموو شوعارانەیە کە ڕۆژانە لە زارمان دێتە دەر با لەوە زیاتر داهاتوی خۆمان و گەلەکەمان چارە ڕەشتر نەکەین و کوردانە و برایانە بۆ ڕزگاری یەکجارئ وڵات تێکۆشین

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.